سایرۆس سەگێكی دیكە هەڵدەگرێتەوە

سایرۆس سەگێكی دیكە هەڵدەگرێتەوە
دوای تێپەڕبوونی ماوەیەكی كەم بەسەر لەناوچوونی سەگەكەیەوە، بەهۆی نەخۆشییەكی كوشندەوە، كچە ئەستێرەی ئەمریكی مایلی سایرۆس، سەگێكی دیكەی كڕی و ناوی نا (بێن)
ماڵپەری (بیبۆل)ی ئەمریكی لەم بارەیەوە رایگەیاند سایرۆس لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەر وێنەیەكی سەگەكەی بڵاوكردۆتەوە كاتێك ماچی دەكات و لەژێرەوەی نووسی بوو: دەمەوێ بە (بێن)تان بناسێنم كە بەم دواییە بڕیارمداوە بیكەم بە هاوڕێی خۆم و لە شوێنێكی تایبەتی رزگار كردن و بەخێوكردنی ئاژەڵەكان لە لۆس ئەنجلۆس بوو و بڕیارمدا لەمەودوا پەروەردەی بكەم.
بەمەش بین دەچێتە ریزی ئەو سەگانەی كە سایرۆس بڕیاریداوە پەرەوەردەیان بكات و ژمارەیان پێنجە، شایەنی گوتنە لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو سایرۆس لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاوی كردەوە كە یەكێك لە سەگە خۆشەویستەكانی بە ناوی لیلا لەناوچوو، بەڵام هۆكاری لەناوچوونەكەی ئاشكرا نەكرد.
Top