ناومی لەبەر سەرمای بەریتانیا رایكرد

ناومی لەبەر سەرمای بەریتانیا رایكرد
بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرما و سۆڵەی كە ئەم ساڵ بەریتانیای گرتۆتەوە، خانمە ئەكتەری بەریتانی ناومی واتس بڕیاریدا بەریتانیا بەشێوەیەكی كاتی جێ بهێڵێت و روو لە دوورگەی بارت میللی فەرەنسی بكات لە دەریای كاریبی كە بە شوێنێكی فێنك و مامناوەندی ناسراوە.
واتس بە یاوەری لییف شریبەری هاوسەری و دوو كوڕەكەی رووی لەو دوورگەیە كرد بۆ ئەوەی لەبەر تیشكی خۆری ئەم دوورگەیەی كە دەكەوێتە نێوان دەریای كاریبی و زەریای ئەتلەسی چەند كاتێكی خۆش بەسەر بەرن، رۆژنامەی (كلۆزیر)ی فەرەنسی لەم بارەیەوە چەند وێنەیەكی ناومی بڵاوكردەوە لەگەڵ دوو كوڕەكەی لەسەر كەناری دەریای كاریبی بە پێكەنینەوە، رۆژنامەكە ئەوەشی بڵاوكردەوە لەگەڵ گەیشتنی ناومی واتس بۆ سەر كەناری دەریا بە جلوبەرگی مەلەوانییەوە وێنەگران و خەڵك لە دەوری كۆبوونەوە بۆ ئەوەی وێنەی بگرن.
Top