كــاردینا له‌ رۆژژمـێری شـاره‌كه‌م چیمان پێشكه‌ش ده‌كات

كــاردینا له‌ رۆژژمـێری شـاره‌كه‌م چیمان پێشكه‌ش ده‌كات
كچه‌ ئه‌كته‌ر و شاعیری شاری سلێمانی كاردینای سپی رایگه‌یاند دوایین كاری له‌ بواری نواندن بریتییه‌ له‌ به‌شداری كردنی له‌ زنجیره‌ درامای (رۆژژمێری شارێك) له‌ ده‌رهێنانی مامۆستا ئه‌رسه‌لان ده‌روێش و نووسینی دڵشاد مسته‌فایه‌ كە ئێستا ئاماده‌یه‌ بۆ په‌خش كردن و به‌م زووانه‌ په‌خش ده‌كرێت.
ده‌رباره‌ی ڕۆڵی خۆی له‌ زنجیره‌ درامای (رۆژژمێری شارێك) كاردینا له‌ لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: ئه‌م زنجیریه‌ باس له‌ مێژووی شاری سلێمانی ده‌كات، له‌م زنجیره‌یه‌دا من ڕۆڵی كچێك ده‌بینم به‌ناوی (سه‌لما) كه‌ كچی مه‌لا شه‌ریفه‌، باس له‌ رێز و خۆشه‌ویستی و دڵسۆزی كچێك ده‌كات له‌گه‌ڵ باوكێكی نابینادا، له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌م كچه‌ زۆر به‌ توانایه‌ و حه‌ز و خولیایه‌كی زۆری بۆ گۆرانی وتن هه‌یه‌، هه‌روه‌ها هه‌میشه‌ حه‌ز ده‌كات خزمه‌ت به‌ ده‌ورووبه‌ری خۆی بكات و یارمه‌تییان بدات.
له‌ كۆتاییدا كاردینای سپی گوتی: من هه‌میشه‌ حه‌زم له‌ كه‌مترین و كورتترین رۆڵه‌، بۆیه‌ هیوادارم ئه‌م زنجیره‌یه‌ و ئه‌و ڕۆڵه‌ی من و به‌رجه‌سته‌ كردنی ڕۆڵی سه‌لما، ده‌خوازم به دڵی جه‌ماوه‌ر بێت و شوێنی خۆی له‌ دڵی جه‌ماوه‌ردا بكاتەوە.
Top