دۆلفینیش بە بینینی كارداشیان خۆشحاڵە

دۆلفینیش بە بینینی كارداشیان خۆشحاڵە
لە چوارچێوەی ئەو گەشتەی كە بۆ مەیامی ئەنجامیدا، كیم كارداشیان سەردانی یەكێك لە باخچە ئاوییەكانی كرد كە بە دۆڵفینەكانی بەناوبانگە.
هەر كە كیم كارداشیان گەیشتە لای حەوزەكە بۆ ئەوەی لە دۆڵفینەكان نزیك بێتەوە، دۆڵفینەكە لە ئاو هاتە دەرەوە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە كیم زیاتر خۆی لێ نزیك بكاتەوە و یاری لەگەڵدا بكات، تەنانەت دۆڵفینەكە لە حەوز هاتە دەرەوە و راكشا ئەمەش بووە هۆی دڵخۆشی زیاتری ئامادەبووان، هەر بۆیە یەكێك لە ئامادەبووان چووە لای راهێنەرەكە و پێی گوت: ئەمڕۆ نەك تەنیا ئێمە، بەڵكو دۆڵفینەكانیش خۆشحاڵن بە هاتنی كیم، چونكە دەبینین نمایشی ئەمڕۆیان زۆر جیاوازتر و سەرنجڕاكێشترە لە هەموو رۆژان، ئەمەش بۆ هاتنی كیم دەگەڕێتەوە، هیوادارین هەموو رۆژێك بێت بۆ ئەوەی ئێمە و دۆڵفینەكانیش خۆشحاڵ بین.
Top