شه‌یدا حیسامی دەرهێنەری فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی:سیستمێك نییه بۆ دابینکردنی که‌ره‌سته‌کانی به‌رهه‌مهێنانی فیلم
* سه‌باره‌ت به فیلمی دیكیومنتاری له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان گرنگی پێده‌درێت، گرنگترین خاڵه پێویسته‌كان یان مه‌رجه‌كانی چین؟
- مێژووی سینه‌مای به‌ڵگه‌نامه‌یی هاوکاته له‌گه‌ڵ مێژووی سینه‌ما و سه‌رهه‌ڵدانی سینه‌مادا، یه‌که‌مین فیلمه‌کانی دروستکراو له هه‌ر ناوچه‌یه‌کدا به‌ڵگه‌نامه‌یین.
ژان پرێ ده‌رهێنه‌ری سویسری ده‌ڵێت: باشتر وایه به سینه‌مای به‌ڵگه‌نامه‌یی بڵێین، سینه‌مای واقیعگه‌را. ماهییه‌تی حه‌قیقی ئه‌م سینه‌مایه، شیکردنه‌وه‌ی ئه‌و باسانه‌یه که مرۆڤ له (واقیع)دا پێی ژیاوە.ئه‌م سینه‌مایه قۆناغ به قۆناغ له هه‌موو ساته‌کاندا له دۆخه حهقیقییهکاندا دوای مرۆڤ که‌وتووه. ده‌رهێنه‌ر ئاڵۆزییه‌کان ئاشكرا ده‌کات و دوایی ده‌یکات به وێنه.
له کۆتایی په‌نجاكاندا، شه‌پۆلێکی نوێ دێته کایه‌وه‌و، ده‌رفه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و ژیاندا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت، کامێرای ملم دێته بازاڕه‌وه و به ئاسانی هه‌ڵده‌گیرێت و ده‌توانی بیخه‌یته سهرشانتهوه،به‌ڵام دواتر که فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی ده‌چێته ناو ته‌له‌فزیۆنه‌وه و ده‌بێته به‌شێکی تایبه‌ت، ژانره‌کانیشی ده‌گۆڕدرێن، و به واتایه‌کی دیكە، کڵێشه‌یی ده‌بن.
خاتوو شه‌یدا له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: ئێمه زیاتر له ۵ ژانرمان بۆ ئه‌م سینه‌مایه هه‌یه، بۆ پۆلێنکردنیان، به‌ڵام په‌یوه‌ندییان به جۆری بابه‌ت و زهرورهتیان له ناو کۆمه‌ڵگا و پێگه‌ی جوگرافی و که‌لتووری و سیاسه‌تی که‌ناڵه‌کان و چۆنییه‌تی ده‌رخستنی مه‌سه‌له‌کان و دواجار په‌یوه‌ندییان به جه‌ماوه‌ره‌وه هه‌یه که له‌و کاته‌دا چ شتێکت لێ داوا ده‌کات.
له رووی فۆرمه‌وه: فۆرمی چیرۆک ئامێز و نا درامیمان هه‌یه،چوار جۆر فۆرمی سه‌ره‌کیمان هه‌یه له چوارچێوه‌ی فۆرمی نادرامی: کاتێگۆری، وتار ئامێزانه، ئه‌بستراکت و له پێشخان، جگه له‌مانه‌ش فۆرمیتر هه‌یه، وه‌ک: فێرکاری، سیاسی، ئه‌زموونی....
ده‌کرێت له فیلمێکدا چه‌ند جۆر فۆرم به کار بێت، به‌ڵام هه‌میشه فۆرمێک خۆی به‌سه‌ردا زاڵ ده‌کات،دوای درووستبوون و په‌ره‌سه‌ندنی ته‌له‌فزیۆن، هه‌موو که‌ناڵێک بۆ دابه‌شکردنی به‌رنامه‌کانی هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی و ستراتێژی هه‌یه که گرنگترینیان سیاسه‌تی ئه‌و که‌ناڵه‌یه.
سیاسه‌تی که‌ناڵه‌کانیش له‌سه‌ر چه‌ند ئاراسته پۆلێن به‌ندی ده‌کرێن: که‌ناڵی حکومی، ئه‌هلی، گشتی، تایبه‌ت و حیزبی.
ئه‌م که‌ناڵانه له هه‌موو حاڵه‌تێکدا ده‌بێ ره‌چاوی پره‌نسیب بکه‌ن که قابیلی گۆڕان نییه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه چۆن درک به فیلمێکی به‌ڵگه‌نامه‌یی بکرێت، شه‌یدا ده‌ڵێت: ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه زۆرن به‌ڵام ده‌کرێت له پێنج دانه‌دا کۆبکرێنه‌وه:
1- فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی پێویسته له بابه‌تێکی حه‌قیقی به شێوه‌یه‌کی (نا دراماتیک) واته به‌بێ به‌کارهێنانی كاراکتهری پرۆفێشناڵ، بێ دیکۆر، و مه‌کیاج .چیرۆکێکت بۆ بگێڕێته‌وه.
2- رووداوه‌که پێویسته له دنیای واقعیدا نیشان بدرێت.
3- نابێ حه‌قیقه‌ت دووباره دروست بکرێته‌وه، هه‌ڵبه‌ت له‌م خاڵه‌دا رای دژبه‌یه‌ک و ناکۆکی هه‌یه، بۆ هه‌ندێ له تیۆرهناسهکان فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی و ده‌رهێنه‌ران جێی گومان و دوودڵییه.
۴- مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی پێویسته عه‌ینیه‌ت بێت واته ئۆبجێکتیڤیتی بێت.
۵- تا ده‌کرێت له حه‌قیقه‌ته‌وه نزیک ببێته‌وه، به شێوه‌یه‌ک که سه‌رچاوه‌و بواری شێوه په‌یداکردنی حه‌قیقه‌ت نمایش بکات.
ژان لووک گۆدار ده‌ڵێت:فیلم نمایش کردنی حه‌قیقه‌ت نییه، به‌ڵکو حه‌قیقه‌تی نمایشکردنه.
سه‌باره‌ت به رێگاكانی ناسینی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌ییش، شه‌یدا ده‌ڵێت: چه‌ند رێگایه‌کمان هه‌یه،له رێگه‌ی بابه‌ته‌که‌یه‌وه، یان ئامانج و روانگه و گۆشه نیگاکانییه‌وه، یان شکڵ و فۆرم و بونیادی درووستبوونیه‌وه، یان ته‌کنیكی، یان ئه‌و ئه‌زموونه‌ی که به وه‌رگری ده‌گه‌ینێت.
به‌رله هه‌موو شتێک ده‌بێت بیرۆکه‌یه‌ک هه‌بێت، ئه‌و کات سکرێپت ده‌نووسرێت، که ده‌کرێت کورت یان درێژ بێت، ساده یان ئاڵۆز بێت، به‌ڵام باشترینی کورت و ساده‌یه. دواجار ئه‌م پرسیارانه دێته ئاراوه:
ئامانجی سه‌ره‌کی چییه بۆ دروستکردنی؟ بابه‌تی سه‌ره‌کی چییه؟چ په‌یامێک ده‌گه‌یەنێت؟ وه‌رگرانی په‌یامی ئه‌م بابه‌ته چ که‌سانێکن؟ جه‌ماوه‌ر و وه‌رگرانی تا چ راده‌یه‌ک زانیاری‌یان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته هه‌یه؟ خاوه‌ن بیرۆکه‌که چۆن ده‌یه‌وێت کار بکاته سه‌ر جه‌ماوه‌ره‌که‌ی؟ که‌ره‌سه و تایبه‌تمه‌ندییه ته‌کنییه‌کانی فیلمه‌که کامانه‌ن؟ بوودجه‌که‌ی چه‌نده؟ راوێژکاری ته‌کنیکی کێیه؟ چ که‌سێک دوا وته ده‌ڵێت؟
دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه یارمه‌تیده‌رمان ده‌بێت تاکو به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌کی گونجاوتر بڕۆین.
خاتوو شه‌یدا پێیوایه قسه كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تە له كوردستان ئاسان نییه و ده‌ڵێت: ماوه‌ی چوار ساڵه زۆر ئاگام له‌و فیلمانه نییه که له کوردستان ده‌رده‌چن، به پێی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ی که لە ساڵی 2008 له‌سه‌ر پێگه‌ی فیلمی دۆکیۆمێنتاری کردوومه، چه‌ند شتێكم بۆ روون بۆوه وه‌ك: له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا لیستی به‌رنامه‌کانی یه‌ک مانگی که‌ناڵێکی کوردیم به‌کار هێناوه، ناوی ناهێنم، چونکه به دڵنیاییه‌وه ئێستا گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه.
سه‌عاتی په‌خشکردنی به‌رنامه گشتییه‌کان له ماوه‌ی یه‌ک مانگدا: 679 کاتژمێر بوو.
ماوه‌ی په‌خشکردنی فیلمه به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌کان هه‌ر له‌و مانگه‌دا: 17 کاتژمێر بوو.
له کۆی ئه‌م ماوه‌ی پهخشکردنانه که 696 کاتژمێره، ته‌نها رێژهی۴۴ له سه‌دی بۆ به‌رنامه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یی بوو.ئه‌و گرفتانه‌ی که تووشی بووم له به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌کانمدا له کوردستان:
یه‌که‌مین گرفتم، نه‌بوونی ئه‌رشیف بوو. گرنگترین که‌ره‌سه‌ی دروستکردنی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی، ئه‌رشیفه که نه‌بوو، کاره‌که‌ت له‌ق ده‌کات، ناتوانی خۆت دروستی بکه‌یت. راسته که خودی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی ده‌بێته ئه‌رشیف له ئه‌نجامدا، به‌ڵام بۆ دروستبوونی هه‌ر پێویستی پێیه‌تی.
دووه‌م، نه‌بوونی سیستێمێکی دیاریکراوه بۆ دابینکردنی که‌ره‌سته‌کانی به‌رهه‌مهێنانی.
سێیه‌م،نادیار بوونی سیاسه‌تی که‌ناڵه‌کان بۆ په‌خشکردنییان، هه‌ر به شێوه‌ییه‌کی گشتی سیاسه‌تی که‌ناڵه‌کان نادیارن، بۆیه کار کردن له‌گه‌ڵیاندا ئاسان نییه.
پێویسته ئاماژه به نه‌بوونی به‌شی ئەکادیمی بکه‌م بۆ ده‌رهێنانی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی، که بۆیه نا‌توانیت گله‌یی له هیچ ده‌رهێنه‌رێکی ناشاره‌زا بکه‌یت.
له كۆتاییدا سه‌باره‌ت به گرنگی و چۆنییه‌تی رێكخستنی فیستیڤاڵی تایبه‌ت به‌م فیلمانه له كوردستان، خاتوو شه‌یدا حیسامی ده‌ڵێ:
فیستیڤاڵی فیلم له هه‌موو حاڵه‌تێکدا پۆزه‌تیڤه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خراپیش بێت، چونکه کلتوور دروست ده‌کات، راسته ده‌کرێت بڵێین ئه‌ی له‌و حاڵه‌ته‌دا کلتووری خراپ دروست ده‌بێت، هه‌ر ده‌ڵێم پۆزه‌تیڤه،پێش ساڵێک به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیم نووسی و ناردم بۆ چه‌ند که‌ناڵی جیاواز، به‌رنامه‌یه‌ک که چۆنییه‌تی رێکخستنی فیستیڤاڵه‌کان له فه‌ره‌نسادا نیشان ده‌دات، له ناو پرۆپۆزهلهکهمدا، نموونه‌که‌م، چۆنییه‌تی رێکخستنی فێستیڤاڵه. به داخه‌وه ئه‌و پڕۆژه‌یه له لایه‌ن هیچ کام له‌و که‌ناڵانه قبوڵ نه‌کرا، هه‌ر کامه‌یان وه‌ڵامێکیان هه‌بوو، هه‌ندێکیشیان هه‌ر وه‌ڵامیان نه‌بوو،چونكه نایه‌وێت بزانرێت فێستیڤاڵێکی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی له فه‌ره‌نسادا چۆن چۆنی رێکده‌خرێت.
- ساڵی 1977 له شاری سنه له دایکبووه ،.
له ساڵانی 199۶ - 2008له کوردستان ژیاوه.
- کۆمەڵێک کتێبی وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه سه‌ر زمانی کوردی، وه‌ک (چۆن له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌مدا ره‌فتار بکه‌م) ، (جه‌سته‌ی ژن، رۆحی ژن)، (یه‌که‌مین ترپه ئاشقانه‌کانی دڵم، نامه‌کانی فروغ فه‌رۆخزاد) و چه‌ند کتێبێکی تر.
- ساڵی 200۵ به‌شی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی رادیۆ نه‌وا داده‌مه‌زرێنێت، و له‌وێدا، گۆڤاری (سێڤ) ده‌رده‌کات له‌گه‌ڵ چه‌ند نووسه‌رێکی تردا، وه‌ک (شێرزاد حه‌سه‌ن).
- به‌شی راگه‌یاندن له زانکۆی سلێمانی ته‌واو ده‌کات، و له ساڵی 2011 ماسته‌ری له به‌شی راگه‌یاندنی زانکۆی سۆربۆن وه‌رده‌گرێت، دوابه‌دوای وۆرک شۆپێکی پرۆفێشناڵ له‌لایه‌ن (هۆرێن غه‌ریب) له ساڵی 200۶ دا بۆ ده‌رهێنانی فیلمی دۆکیۆمینتری، خۆی له‌م بواره‌دا ده‌دۆزێته‌وه، و تا ئێستا نزیکه‌ی ۵ فیلمی ده‌رهێناوه.
-له فیلمی (خانم) له فێستیڤاڵی ته‌واردا، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان وه‌رده‌گرێت.
-ئێستا له پاریس ده‌ژی سه‌رقاڵی نووسینی سیناریۆی فیلمێکی به‌ڵگه‌نامه‌ییه بۆ به‌هاری ئه‌مساڵ.