گارنەر نازناوی باشترین دایك بەدەست دەهێنێت

گارنەر نازناوی باشترین دایك بەدەست دەهێنێت
بەپێی راپرسییەكی گۆڤاری (تودایز پارنت)ی كەنەدی ئەستێرەی سینەمایی ئەمریكی جنێڤەر گارنەر نازناوی (باشترین دایكی لەنێو كەسایەتییە بەناوبانگەكانی ساڵی 2012) بە زۆرینەی دەنگی بەشداربووانی راپرسییەكە بە دەست هێنا.
گۆڤارەكە لە وتارێكی تایبەت بەم بۆنەیەوە نووسیویەتی و دەڵێ: خۆشحاڵین كە ناوی باشترین دایك رابگەیەنین بۆ ساڵی 2012 بە پشت بەستن بە دەنگدانی خوێنەرەكانمان ئەویش ئەستێرەی سینەمایی جنێڤەر گارنەرە كە زۆرترین دەنگی بە دەستهێناوە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە كە ئێوە و ئێمەش خۆشماندەوێ، جنێڤەر گارنەری تەمەن 40 ساڵ دایكی سێ منداڵە كە تەمەنیان 7و 3 ساڵ و یەكیان 10 مانگە لە بین ئەفلیكی هاوسەری.
گۆڤارەكە ئەوەشی راگەیاند هەڵبژاردنی گارنەر بۆ ئەم خەڵاتە لە ئەنجامی گرنگیدانی زۆری ئەو ئەكتەرەیە بە منداڵەكانی سەرەڕای ئەنجامدانی كاری نواندن زۆر بە باشی، هەر لەم راپرسیەدا ریز ویزەرسپۆن بە پلەی دووەم هات و هەر یەكە لە بیونسی و جیسیكا سیمبسۆنی گۆرانیبێژ و جیسیكا ئەلبای ئەكتەر لە پلەكانی دواتر هاتن.
Top