جنێڤەر بە شوفێرەكەی دۆڕا
جنێڤەر لە داواكەیدا دەڵێت: هاكۆب داوای بڕی 2،8 ملیۆن دۆلارم لێدەكات ئەگەر پێی نەدەم ئەوا نهێنییەكانم ئاشكرا دەكات، شەڕی نێوان لۆپێز و هاكۆبیان لە مانگی نیسانی رابردوو دەستی پێكرد كاتێك جنێڤەر بە بەزاندن و سەرپێچی كردن لەو گرێبەستە تاوانباری كرد كە لە نێوانیاندا هەبوو ئەمەش دوای ئەوەی ناكۆكییەك لە نێوان هاكۆب و بنی میندیای بەڕێوەبەری كارەكانی جنێڤەر پەیدا بوو و ئەم ناكۆكییە بەردەوام بوو تاكو لە مانگی ئابی رابردوو داوایەكی دژی شوفێری پێشووی خۆی بەرز كردەوە و داوای بڕی 20 ملیۆن دۆلاری كرد وەك قەرەبوو لە ئەنجامی هەڕەشە كردنی ئاشكرا لێی بە ئاشكرا كردنی نهێنییەكانی.
بەپێی ئەو بەڵگانەی كە ماڵپەری «E! News» دەستی كەوتوون هاكۆب دژە داوایەكی بۆ دادگا بەرز كردۆتەوە لە دادگای كالیفۆرنیا و تێیدا دەڵێ: لۆپێز ناچاری كردم دەست لە كار بكێشمەوە دوای ئەوەی میندینا ئیهانەی كردم و پێی گوتم تۆ تەنیا شوفێری جنێڤەری كە ئەمەش پێچەوانەی گرێبەستەكەی نێوانمانە و من بە سەرۆكی تیمی گواستنەوە و پاراستنی كەسیم نەك تەنیا شوفێر، هەر ئەمەش بوو وایكرد كە دادگای لۆس ئەنجلۆس داواكەی لۆپێز رەت بكاتەوە .