بەریتانییەكان لووتی وەك (میدلتۆن)یان دەوێ

بەریتانییەكان لووتی وەك (میدلتۆن)یان دەوێ
كیت میدلتۆنی هاوسەری شا ویلیامی كە ریزبەندی سێزدەهەمە لە خێزانی شانشینی بەریتانیا، ئێستا بووەتە خۆشەویستی بەریتانییەكان و خەریكە ئەم خۆشەویستییە دەگاتە ئاستی خۆشەویستییان بۆ شازادەی كۆچ كردوو دایانا، تەنانەت ئێستا شێوەی لووتی میدلتۆن بووەتە مۆدەی نەشتەرگەریەكانی جوانكاری لەو وڵاتە.
لەم بارەیەوە گۆڤاری (كلۆزیر)ی فەرەنسی بڵاوی كردەوە بەپێی توێژینەوەیەك كە یەكێتیی پزیشكانی جوانكاری بەریتانی ئەنجامیداوە، دوای ئەوەی میدلتۆن هەواڵی دووگیانیی خۆی راگەیاند ئێستا بووەتە یەكێك لە خۆشەویستترین كەسایەتی لە بەریتانیا و ئەو خۆشەویستییە گەیشتووەتە راددەیەك كە زۆر لە كچە بەریتانییەكان داوا لە پزیشكانی جوانكاری دەكەن لووتیان وەك لووتی میدلتۆن لێبكەن.شایەنی گوتنە جگە لە لووتی، ئێستا میدلتۆن لەلایەن كچانەوە بە نموونەی جوانی دادەنرێت و زۆر لە كچان لە جلوبەرگ و گۆرەوی و پێڵاوەكانیان لاسایی ئەو دەكەنەوە.
Top