خۆشەویستەكەی تایلۆر بێ تاوان دەرچوو

خۆشەویستەكەی تایلۆر بێ تاوان دەرچوو
داواكاری گشتی ئەمریكا ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوە كە لەلایەن تایلۆر سویفتەوە درا بوونە پاڵ ئەو كەسەی هەوڵیدا بوو بەشەو بچێتە ماڵی و خۆی وەك خۆشەویستەكەی نیشاندابوو.
ماڵپەری (تی ئێم زێد) لەم بارەیەوە رایگەیاند كە دادوەری گشتی بڕیاری داخستنی هەموو ئەو تۆمەتانەی دا كە خرابوونە پاڵ جایكۆب كۆلكیی تەمەن 24 ساڵ، دوای ئەوەی دەستگیرا كرا كاتێك دەیویست بە شەو بە نهێنی بچێتە ماڵی تایلۆر سویفت لە ناشڤیڵ، ئەو كات كۆلكی بە پۆلیسی راگەیاند بوو كە خۆشەویستی تایلۆرە و بە پاسێك لە وسیكۆنسۆنەوە تەنیا بۆ بینینی هاتووە، سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد دوای ئەوەی تایلۆر حەزی نەدەكرد بەدواداچوون لەسەر كێشەكە بكات، دادوەر بڕیاری دا ئازاد بكرێت.
Top