ئەم جارە وێنەكانی برێتنی هەرای نایەوە

ئەم جارە وێنەكانی برێتنی هەرای نایەوە
برێتنی سپێرزی ئەستێرەی جیهانی بەشێوەیەكی تایبەت پیرۆزبایی ساڵی نوێی لە جەماوەر و هەوادارانی خۆی كرد لە سەرتاسەری جیهان و وێنەیەكی خۆی بڵاوكردەوە و لەژێرەوەی چەند دێڕێكی نووسی و هیوای خواست ئاشتی و خۆشەویستی باڵی بەسەر جیهاندا بكێشێت و هەموو لایەك بە ئاسوودەیی بژین.
بەڵام برێتنی بیری لەوە نەدەكردەوە كە ئەم پیرۆزباییە بەم جۆرە رەنگدانەوەیەكی سلبی دەبێت لەلایەن جەماوەرەكەیەوە بەتایبەتی ئەوە وێنەیەی كە بڵاوی كردۆتەوە، چونكە وێنەیەكی خاڵی بوو لە جوانی و سەرنجڕاكێشان كە برێتنی پێی ناسراوە و بەو شێوەیە شوێنی خۆی لە دڵی ملیۆنان كەس كردۆتەوە لە سەرتاسەری جیهان.
لە وێنەكەدا برێتنی كراسێكی سوور و كڵاوێكی گەورەی پۆشی بوو لەگەڵ چاكەتێك كە لە چەند رەنگێك پێكهاتبوو و چاویلكەیەكیشی لە چاو كردبوو بۆیە جەماوەر و هەوادارانی بە ئافرەتێكی سادەی دانیشتووی لادێ و جوتیارەكانیان چواند.
Top