نیان: مــن خۆم زیاتر گوێ بەدەنگی ئەو كەسە دەدەم نەك بەجوانی
(نیان عەبدوڵڵا) لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی دواناوەندی بازرگانی كچانە، لەساڵی 1994ـەوە چۆتە ناو دنیای هونەر و یەكەم گۆرانی لەساڵی 1996 بۆ تەلەفزیۆنی خاك بەناوی «جێم مەهێڵە» ده‌ڵێ: بواری هونه‌ری پێویستی به‌وه هه‌یه هونه‌رمه‌ند خاوه‌ن ئاستێكی رۆشنبیری باش بێت له هه‌مان كاتدا بونیادێكی هونه‌ری باشی هه‌بێت، نه‌ك بیه‌وێ له ناكاو و به چه‌ند هه‌نگاوێكی زووه‌وه بێته نێو مه‌یدانی هونه‌ر و ده‌ست بكات به كاری هونه‌ری، زۆر كه‌س هه‌ن كه من یه‌كێكم له‌وانه كه بیانه‌وێ بێنه نێو مه‌یدانی هونه‌رییه‌وه بناغه‌یه‌كی هونه‌ری بۆ خۆیان دروست ده‌كه‌ن، بۆ ئافره‌تی هونه‌رمه‌ندیش پاشخانی رۆشنبیری زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده بێت ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووی هه‌ر پرسیارێكی هونه‌ری ببێته‌وه بتوانێت به بڕوا به خۆ بوونه‌وه وه‌ڵامیان بداته‌وه.
سه‌باره‌ت به جوانی و روخساری ئافره‌ته هونه‌رمه‌نده‌كانیش نیان ده‌ڵێ: بێگومان جوانیش تا راده‌یه‌ك پێویسته، به‌ڵام من خۆم زیاتر گرنگی به ده‌نگ ده‌ده‌م تا جوانییه‌كه‌ی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی لای من جوانی له دوای رۆشنبیری و ده‌نگخۆشییه‌وه دێت كه زۆر گرنگن بۆ هونه‌رمه‌ند.