گەشتەكەی لە پێناو سەگەكەی دواخست
فیونا ئەبڵ یەكێكە لەو گۆرانیبێژانەی كە سەگە بچووكەكەی زۆر خۆشدەوێت و بەمدواییە لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێت رایگەیاند كە چەندین گەشتی هونەری دەرەوەی دواخستووە بۆ ئەوەی لەگەڵ سەگە نەخۆشەكەی بمێنێتەوە، لەو گەشتانەی كە دوایخستن بۆ هەر یەكە لە بەرازیل و مەكسیك و ئەرژەنتین بوون.
فیۆنا لەم بارەیەوە وتی: سەگەكەم تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو لەوكاتەی دەبوایە من ئاهەنگ بگێڕم، بۆیە بڕیارمدا لە دوا رۆژەكانی ژیانی لەگەڵیدا بمێنمەوە، چونكە ئەو بۆ من هەموو شتێك بوو، بۆ من ئازیزترین هاوڕێ و دایك و خوشك بوو، ئەو فێرە خۆشەویستی كردم، من هیچ كاتێك ئامادە نیم كاری خۆم لە خۆشەویستی و هاوڕێیەتی خۆشتر بوێت.