میگان فۆكس هەڕەشە لە هاوسەرەكەی دەكات

میگان فۆكس هەڕەشە لە هاوسەرەكەی دەكات
خانمە ئەكتەری ئەمریكی میگان فۆكس رایگەیاند كە پێویستی بە ئافرەتێك هەیە بۆ ئەوەی یارمەتیی بدات لە پەروەردە كردنی منداڵەكەی و نەبێتە هۆی نانەوەی گیروگرفت لەگەڵ مێردەكەی و جیابوونەوەیان.
ئەم قسانەی میگان وەك هەڕەشەیەك وابوو بۆ هاوسەرەكەی، چونكە میگان بە ئاشكرا بە هاوسەرەكەی راگەیاندووە یان دەبێ ئافرەتێك منداڵەكەمان پەروەردە بكات یان دەبێ جیابینەوە، چونكە ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بین لەبەر ماندوو بوون و نەخەوتن رەنگە یەكتر بكوژین، میگان ئەوەشی راگەیاند كە بە هیچ شێوەیەك پێشبینی ئەوەی نەدەكرد كە دەستكەوتنی منداڵێك ئەوەندە زەحمەت بێت، لە هەمان كاتدا پەروەردە كردنی منداڵیش زۆر زەحمەتترە لە دەستكەوتنی.
شایەنی گوتنە دوایین كاری هونەری میگان بریتی بوو لە زنجیرەی (Wedding Band)، هەروەها هەموو چالاكییە هونەرییەكانی خۆی راگرتبوو بە هۆی سكپڕییەوە.
Top