مه‌ریه‌م دۆستی: سینه‌مای كوردی ده‌رفه‌تی زۆری له‌به‌رده‌مدایە كە به‌ره‌و قۆناغی به‌رزتر هه‌نگاو بنێت
مه‌ریه‌م دۆستی سه‌باره‌ت به سوود وه‌رگرتن له مێژوو و تراژیدیاكانی گه‌لی كورد وه‌ك كیمیاباران و ئه‌نفال و چۆنیه‌تی به‌رجه‌سته كردنیان له سینه‌مادا و نیشاندانی به جیهان ده‌ڵێت: به‌پێی ئه‌و چه‌ند فیلمه كوردییه‌ی من بینیومن پێموایه سینه‌مای كوردی سینه‌مایه‌كی نوێیه و ده‌رفه‌تی زۆری له‌به‌رده‌مه كه زیاتر به‌ره‌و پێش بچێت و به‌ره‌و قۆناغی به‌رزتر هه‌نگاو بنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش هه‌روا به ئاسانی نایه‌ته‌دی، پێویسته سینه‌ماكارانی كوردی پێوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وامیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له رووی فه‌رهه‌نگییه‌وه له كورده‌وه نزیكن بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا به‌مه ده‌توانن به خاوه‌نی سینه‌مایه‌كی زۆر باش، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سینه‌مای كوردی هێشتا له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایه و ده‌توانرێ زۆر به‌هێز بێت.
كه سینه‌مای كوردی سینه‌مایه‌كی نوێیه وه‌ك كورد ده‌توانن زیاتر سوود له ئه‌زموونی سینه‌مای كام وڵات وه‌ربگرین بۆ نموونه سینه‌مای ئێرانی و عه‌ره‌بی و فه‌ره‌نسی و ئیتالی هه‌ر یه‌كیان ستایل و رێبازێكی تایبه‌تی هه‌یه كامیان له ئێمه نزیكتره بۆ بونیادنانی سینه‌مایه‌كی كوردی به‌هێز؟ له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا كچه سینه‌ماكاری ئێرانی ده‌ڵێت: ناكرێ تۆ سینه‌مای خۆت كه له سه‌ره‌تایه به سینه‌مای ته‌نیا یه‌ك وڵات گرێبده‌یت، چونكه سینه‌ما كارێكی كۆبهندییه و پێویستی به هه‌ماهه‌نگی هه‌یه، ده‌بێ تێروانینێكی جیهانیتان هه‌بێت بۆ سینه‌مای كوردی بۆیه هیچ جیاوازی نییه تۆ سوود له سینه‌مای ئه‌وروپی یان ئاسیایی و یان ئه‌فریقایی و ئه‌مریكاش وه‌ربگری و ده‌كرێ له هه‌ر یه‌كێك له‌م سینه‌مایانه سوود له به‌شێك وه‌ربگری و هه‌موویان كۆبكه‌یته‌وه و له هه‌موو لایه‌كه‌وه سه‌یریان بكه‌ی و ئه‌وه‌ی پێویستت پێیه‌تی له سینه‌مای كوردیدا به‌كاری بهێنی بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێز بێت، هه‌روه‌ها سینه‌ماكارانی كورد كه كه‌سانی به توانا و لێهاتوون له ده‌ره‌وه زیاتر بخوێنن ده‌رباره‌ی زانستی سینه‌ما و زانیاری و شاره‌زایی زیاتر وه‌ربگرن و ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه فێر ده‌بن و وه‌ری ده‌گرن بێن له كوردستان پیاده‌ی بكه‌ن، به هه‌مان شێوه پێویسته ده‌رفه‌تێكی وا بڕه‌خسێت سینه‌ماكارانی ده‌ره‌وه سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن و له نزیكه‌وه ئاشنای بارودۆخه‌كه بن، بۆ نموونه من خۆم به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م جاره بێم دیدێكی دیكه‌م سه‌باره‌ت به كوردستان هه‌بوو، وام هه‌ست ده‌كرد كه كوردستان له‌رووی ئه‌من و ئاسایشه‌وه سه‌قامگیر نییه بگره چه‌ندین جار به ره‌سمی داوه‌ت كراوم نه‌متوانیوه بێم، به‌ڵام ئه‌م جاره كه هاتم وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی هه‌ولێرم بینی كه زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆیان باس كردبووم، وڵاتێكی ئاوه‌دانه و ئاسایش سه‌قامگیره، پێویسته سه‌قامگیری و ئاسایش بقۆزرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌رووی فه‌رهه‌نگییه‌وه ئاڵۆگۆڕی زیاتر هه‌بێت له‌نێوان كورد و هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی دیكە له‌م نێوه‌نده‌دا سینه‌ماش پشكی ئه‌م ئاڵۆگۆڕه‌ی به‌ر ده‌كه‌وێت به حوكمی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ست نییه به گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ڵكو ئاراسته‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی جیهان ده‌كرێت و هه‌وادار و عاشقی خۆیشی هه‌یه له هه‌موو شوێنێك به كوردستانیشه‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌بوونی توانای سینه‌مایی و بودجه و ئیراده و ئه‌كته‌ر و زه‌مینه‌ی له‌بار هه‌یه، له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌م هه‌موو خاڵه به‌هێزانه چۆن ده‌توانین سینه‌مای كوردی بكه‌ین به سینه‌مایه‌كی بازرگانی،مه‌ریه‌م دۆستی ده‌ڵێت: بوونی فیلم و سینه‌ماكارانی كورد له فیستیڤاڵه جیهانییه‌كان و په‌روه‌رده كردنی سینه‌مایی و نیشاندانی ئه‌و هه‌موو خاڵه به‌هێزانه‌ی كه هه‌یه له سینه‌مای كوردیدا به ده‌ره‌وه، ئه‌مانه هۆكاری سه‌ره‌كی و گرنگین بۆ به‌جیهانی كردنی و به بازرگانی كردنی سینه‌مای كوردی، هه‌روه‌ها پێویسته ده‌ست له‌سه‌ر گرنگترین خاڵه‌كانی سینه‌ما دابنرێت، بۆ نموونه سیناریۆ كه زۆر گرنگه و ئێستا نه‌ك ته‌نیا له كوردستان به‌ڵكو له ئێران و له جیهانیش سیناریۆ بۆته گرفتێكی به‌رچاوی سینه‌ما له گشت ئه‌و فیلمانه‌ی من له‌م فیستیڤاڵه‌دا بینیم تاكه كه‌موكوڕی كه به‌رچاو بێت و ره‌خنه‌ی لێ بگیرێت سیناریۆ بوو، چونكە سیناریۆكان هه‌موویان هاوشێوه‌ی یه‌كتر بوون و له‌سه‌ر یه‌ك هێڵ بوون، سینه‌ما ئه‌وه نییه كه تۆ ته‌نیا جه‌خت له‌سه‌ر شارێك یان ناوچه‌یه‌ك بكه‌یته‌وه به‌ڵكو سینه‌ما پێویسته دیدێكی جیهانی هه‌بێت و به به‌رفراوانی سه‌یری شته‌كان بكه‌یت ئه‌و كات ده‌توانیت باشتر شته‌كان ببینیت له یه‌ك كاردا چه‌ندین گرفت بخه‌یته روو.
بۆ رزگار بوون له گرفتی سیناریۆ مه‌ریه‌م دۆستی ده‌ڵێت: له هه‌ر شوێنێك وه‌زاره‌تێك یان ده‌زگایه‌كی تایبه‌تی رۆشنبیری هه‌یه وه‌ك لێره وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌یه، پێویسته ئه‌م وه‌زاره‌ته مافی نووسه‌ر و سیناریۆ نووسه‌كان بپارێزێت بۆ ئه‌وه‌ی كار بكه‌ن و ته‌نیا پسپۆر و شاره‌زایی بواری سیناریۆ بن، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه ده‌بینین ده‌رهێنه‌ر هه‌یه له هه‌مان كاتدا ئه‌كته‌ر و وێنه‌گره و سیناریۆ نووسیشه، پێویسته هه‌ر كه‌سێك كه له سینه‌مادا كار ده‌كات پسپۆری له بوارێكی دیاریكراودا هه‌بێت واته مۆنتاژ و ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ر و سیناریۆنووس ئه‌مانه هه‌ر یه‌كیان به كاری تایبه‌تی خۆیان هه‌ستن نه‌ك له یه‌ك كاتداچهند كارێك بكه‌ن، هه‌روه‌ها پێویسته ۆورك شۆپی تایبه‌ت به‌سه‌رپه‌رشتی كه‌سانی پسپۆر له وڵاتانی پێشكه‌وتوو له بواری سینه‌ما ئه‌نجام بدرێت ته‌نیا له بواری سیناریۆ پێموایه به‌م شێوه‌یه گرفتی نه‌بوونی یان لاوازی سیناریۆ چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
له‌باره‌ی خاڵه به‌هێزه‌كانی ئه‌و فیلمه كوردیانه‌ی كه له فیستیڤاڵه جیهانییه گه‌وره‌كاندا خه‌ڵاتی جیاجیا به‌ده‌ست ده‌هێنن بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ مه‌ریه‌م دۆستی پێیوایه كه توانا و لێهاتوویی سینه‌ماكارانی كورد و چۆنییه‌تی خستنه‌ڕووی بابهتهكان و گونجاندنی له‌گه‌ڵ ئه‌و پێوه‌رانه‌ی كه له فیستیڤاڵه جیهانییه‌كاندا له‌به‌ر چاو ده‌گیرێت هۆكارێك بوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و خه‌ڵاتانه، به‌ڵام ده‌كرێ فیلمه كوردییه‌كان هه‌نگاوی زیاتر بهاوێن و له جیهاندا زیاتر له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه پێش كه‌ون و خه‌ڵات و ده‌ستكه‌وتی زیاتریش به‌ده‌ست بهێنن ئه‌ویش به هه‌وڵ و ماندووبوونی زیاتر دێته ئاراوه.