هەوڵی رفاندنی سلاڤ درا

هەوڵی رفاندنی سلاڤ درا
سەرچاوەیەكی یاسایی بە كەناڵی (MBC) راگەیاند كە خانمە ئەكتەری سوری سلاڤ فەواخرجی سكاڵای دژە خزمەتكارەكەی بۆ دادگای سوری بەرز كردۆتەوە بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ رفاندنی لە بەرژەوەندیی سوپای ئازادی سوریا.
سلاڤ هۆكاری ئەم پلانەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە ئەو هەمیشە پشتیوانی لە رژێمی بەشار ئەسەد دەكات و بە ئاشكرا دژایەتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەكات، سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو كە خزمەتكارەكەی سلاڤ ماوەیەكی زۆرە لەلای كار دەكات، بەڵام لەگەڵیدا ناژێت و بۆ پشت ئەستوور كردنی تۆمەتەكەی پشتی بە چەند بەڵگەیەك بەستووە لەوانە ئامێرێكی پێشكەوتووی پەیوەندی كردن و بڕێكی زۆر دۆلار كە لەلای بوون.
شایەنی گوتنە لەگەڵ سەرهەڵدانی تەنگژەی سیاسیی سوریا و تا ئێستاش هەمیشە پشتیوانی رژێمی حوكمی بەشار ئەسەد بووە و بە پارێزەری خاك و وڵات ناوی دەبات.
Top