مادۆنا و براكەی ئاشت بوونەوە

مادۆنا و براكەی ئاشت بوونەوە
دوای چوار ساڵ ناكۆكی و كێشەی بەردەوامی نێوان خانمە ئەكتەر و ئەستێرەی پۆپی ئەمریكی مادۆنا و كریستۆڤەر سیكۆنی برای، بڕیاریاندا كە ئاشت ببنەوە و كۆتایی بەو پچڕانە بهێنن كە لە پێوەندییاندا هەبوو.
لەم بارەیەوە گۆڤاری (ئین تاتچ)ی ئەمریكی بڵاوی كردەوە كە مادۆنا و براكەی لە ساڵی 2008 پێوەندییان نەمابوو، بەهۆی بڵاوكردنەوەی یاداشتنامەكانی بەناوی ( ژیان لەگەڵ) مادۆنای خوشكم، لەو كاتەوە هیچ جۆرە پێوەندییان نەمابوو، چونكە لەو یاداشتانەدا سیكۆنی زۆر بە توندی باسی مادۆنای كردبوو و بە خیانەتی تۆمەتبار كردبوو لە گەڵ گی ریتشی كە ئەو كات هاوسەری مادۆنا بوو،ئەمەش بووە مایەی بێزار بوون و توڕەبوونی مادۆنا و لە ئاكامدا پێوەندی نێوانیان پچڕا، سیكۆنی برای مادۆنا گوتی: ئێمە هەردووكمان زۆر هەوڵماندا بۆ ئەوەی ئاشت بینەوە، بەڵام كێشەكەمان پێویستی بە كات بوو، بۆیە ماوەی 4 ساڵی خایاند، ئێستاش كە ئێمە ئاشت بووینەتەوە ئەوا پێوەندیمان زۆر بە هێزە، تەنانەت من بەم دواییە لە ئاهەنگی لەندەن یاوەری بووم.
Top