هاوسەرەكەی موراد 20 ساڵ لە خۆی بچووكترە

هاوسەرەكەی موراد 20 ساڵ لە خۆی بچووكترە
وەك بەشێك لەو گەنجانەی رۆژی 12/12/2012 یان هەڵبژارد بۆ گێڕانی ئاهەنگی هاوسەرگیری، نەجاتی شیشمازی ئەكتەری ناوداری تورك كە لە زنجیرەی ( دۆڵی گورگەكان) بە موراد عەلمدار ناسراوە لە هەمان رۆژدا چووە نێو ژیانی هاوسەرییەوە.
ئاهەنگەكە لە یەكێك لە ناودارترین چێشتخانەكانی ئەستەنبول بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هونەرمەند و ئەدیب و نووسەران و چەند كەسایەتییەكی سیاسیی ناوداری توركیا، ئەوەی جێی سەرنج بوو لەم هاوسەرگیرییە جیاوازی تەمەنی نێوان بووك و زاوا بوو، چونكە موراد تەمەنی لەسەرووی 40 ساڵییەوەیە كەچی هاوسەرەكەی جیهان كشیكچی تەمەنی تەنیا 20 ساڵە، جیهان كچی یەكێك لە داهێنەرانی زنجیرەی (دۆڵی گورگەكان) و سەرپەرشتیاری بەرهەمهێنانی ئەم زنجیرەیە، هەر لە رێگای ئەم زنجیرەیەش بوو كە موراد ناوبانگی دەركرد و ناسرا، چونكە خاوەن جەماوەرێكی زۆرە لەسەرتاسەری جیهان بەتایبەتی لە وڵاتانی عەرەبی و لە بەشەكانیدا باسی هەریەكە لە عێراق و فەلەستین و سوریا دەكات.
Top