درو باریمۆر: پەروەردە كردنی مــــنداڵ كارێكی زۆر زەحمەتە
باریمۆ كە لە فیلمەكانیدا ئەكشن و كۆمیدیا تێكەڵ دەكات، رایگەیاند من نەمدەزانی ئەركی پەروەردە كردنی منداڵ بەرپرسیاریەتییەكی زۆر گەورەیە و لە هەمان كاتدا زۆر زەحمەتیشە، لە دوو هەفتەی یەكەمی تەمەنی ئۆلیفی كوڕی زۆر هیلاك بوو، هەر بۆیەش هەمیشە توڕە بوو، بەڵام ئەوەشی روونكردەوە كە بەم دواییە پەروەردە كردنی ئۆلیف تا راددەیەك ئاسانتر بووە وخۆیشی ئێستا زیاتر لە جاران لە مانای دایكایەتی گەیشتووە و توانای ئەوەشی هەیە زۆر بە سەركەوتوویی ئەركەكانی وەكو دایك جێبەجێ بكات بێ ئەوەی ماندوو بێت.
درو لە دیمانەیەكدا لەگەڵ گۆڤاری (بیبۆل) ئەوەشی دووپاتكردەوە كە پێكهێنانی ژیانی هاوسەری لەگەڵ ویل كۆبلمان كە راوێژكاری هونەرییە گرنگییەكی زۆری بۆی هەیە، چونكە كۆبلمان لە خێزانێكی پێكەوە بەستراو پەروەردە بووە و نموونەیەكی بەرزی چۆنیەتی پێكهێنانی خێزانێكی پتەو و كامەرانە كە هەر یەكێك ئەویتری خۆش بوێت و هاوكاری یەكتری بكەن، بۆیە ئەویش هیوای ئەوە دەخوازێت كە خێزانەكەی خۆیشیان بە هەمان شێوە پتەو بێت.