جنیڤەر لۆرنس دەبێتە نمایشكاری جانتا

جنیڤەر لۆرنس دەبێتە نمایشكاری جانتا
خانەی ناوداری فەرەنسی (كریستیان دیۆر) بۆ جلوبەرگ و كەرەستەی جوانكاری، جنیڤەر لۆرانسی ئەستێرەی سینەمایی ئەمریكی هەڵبژارد بۆ ئەوەی ببێت بە نمایشكاری نوێترین مۆدێلی جانتاكانی لە وەرزی داهاتوویدا.
بەم بۆنەیەوە جنیڤەر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەو هەڵبژاردنە و رایگەیاند كە هەست بە شانازییەكی زۆرەوە دەكات كاتێك دەبینێت دیۆر وەك باڵیۆزی نوێی جانتاكانی خۆی هەڵیبژاردووە، لەلایەن خۆیەوە راف سیمۆن بەڕێوەبەری هونەریی خانەی دیۆر لە بارەی هەڵبژاردنی لۆرانسەوە گوتی: فیلمەكانی لۆرانس بەتایبەت فیلمەكانی ئەكشنی زۆر سەرنجیان راكێشام، چونكە توانی زۆر بە باشی رۆڵەكانی ببینێت و توانا و لێهاتوویی خۆیشی سەلماند لەم رووەوە، هەروەها جوانییەكەی سەرەڕای تەمەنی بچووكی ئەمانە زۆر گونجاون لەگەڵ هێڵە گشتییەكانی جانتا نوێیەكانی دیۆر، بۆیە ئەومان بە باشتر زانی لەنێوان زۆر ئەستێرەی دیكە.
Top