لە ناكاو و بێ ئەوەی هەوادارنی ئاگادار بن، ئەستێرەی سینەمایی ئەمریكی گوینس پالترۆ لە دوبەی مۆڵ ئامادە بوو بۆ ریكلام كردن بۆ بۆنێكی نوێی ماركەی «Boss» كە بۆنێكی تایبەت بە ئافرەتانە. هەر لەمیانەی ئەم سەردانەیدا بۆ دوبەی پالترۆ رایگەیاند» مرۆڤ ناتوانێت هەر شتێكی بیەوێت بە دەستی بهێنێت، منیش بەرژەوەندی خۆم و خێزانەكەم لە پێشەوەی هەموو كارەكان دادەنێم، بۆیە ئامادەم هەر كارێكی هونەری ئەگەر لە ئاستێكی زۆر بەرزیشدا بێت رەتی بكەمەوە ئەگەر بزانم كاریگەریی سلبی دەبێت لەسەر منداڵ و هاوسەرەكە، چونكە من زۆر خۆشحاڵم لەگەڵ دوو كوڕەكەم و هاوسەرەكەم و ئامادەم واز لە هەر رۆڵێك بهێنم ئەگەر زۆریش گەورە بێت ئەگەر بزانم دەبێتە هۆی ئەوەی لە هاوسەر و منداڵەكانم دادەبڕێت، چونكە ئەمانە هەموو ژیانی منن و لەسەرووی هونەریشەوەن. پالترۆ زیاتر گوتی: لەوانەیە هەندێك ئافرەت بتوانن گونجان و باڵانسێك لەنێوان ژیانی هونەری و ژیانی ئاسایی دروست بكەن كە بە لای منەوە ئەمە كارێكی زۆر باشە، بەڵام ناتوانم لە یەك كاتدا زیاتر لە كارێك ئەنجام بدەم بۆیە ئەمەش دەمخاتە بەردەم هەڵبژاردنێكی قورس نازانم ئەویش ئەوەیە ئایا ژیانی هونەری هەڵبژێرم یان دایكایەتی و هاوسەری؟.