كیم كارداشیان پشیلەكەی لە دەستدا

كیم كارداشیان پشیلەكەی لە دەستدا
بەر لە ماوەیەك گۆرانیبێژی ئەمریكی كاینی ویست پشیلەیەكی سپیی بە ناوی مییرسی وەك دیاری پێشكەش بە كیم كارداشیان كرد بۆ ئەوەی وەك یادگارییەك لەلای بمێنێت.
بەڵام بەر لە ماوەیەك ئەم پشیلەیە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بۆوە و دوای چەند رۆژێك لەناچوو، ئەم رووداوەش بووە مایەی خەم و ئازارێكی زۆر بۆ كیم، ماڵپەری (ئێم ئۆنلاین) لە سەرچاوەیەكی نزیكی كیم هەواڵی لەناوچوونی پشیلە خۆشەویستەكەی پشت راست كردەوە، لەلایەكی دیكەوە كیم لەسەر پەیجی تایبەتی خۆی لە ئەنتەرنێت نووسیبووی: بە خەمێكی زۆرەوە رایدەگەیەنم كە پشیلە خۆشەویستەكەم(مییرسی) لەناوچووە و دڵم بۆ هاتووەتە هەژان، مییرسی پشیلەیەكی جوان و خۆشەویست بوو و هەموومان بیری دەكەین، شایەنی باسە مانگی رابردوو پزیشكێكی فێترنەری تووشبوونی مییرسی بە ڤایرۆسێكی هاوشێوەی شێرپەنجەی گەدەی راگەیاند و دوای ئەوەی لە رزگار كردن و چاك بوونەوەی بێ ئومێد بوون بڕیاری لەناوبردنی درا.
Top