برێتنی تووشی نەخۆشییەكی دەگمەن دەبێت

برێتنی تووشی نەخۆشییەكی دەگمەن دەبێت
چەند سەرچاوەیەكی رۆژنامەنووسی رایانگەیاند كە برێتنی سپێرزی گۆرانیبێژی ئەمریكی كە یەكێك لە قاچەكانی تووشی نەخۆشیی (بسۆریاسیس) بووە و ئەمەش زۆر بە روونی لە دوایین ئەڵقەی بەرنامەی (ئێكس فاكتۆر)دا دیار بوو.
لەم ئەڵقەیەدا برێتنی هەوڵیدا تووشبوونی خۆی بەم نەخۆشییە بە زەردەخەنەیەكی دروستكراو و دوور لە راستی بشارێتەوە لە كاتێكدا ئاسەواری نەخۆشییەكە بە ئاشكرا بە قاچییەوە دیار بوو، هەروەها كەسێكی نزیك لە برێتنی ئاشكرای كرد كە ماوەیەكە تووشی ئەو نەخۆشییە هاتووە، بەڵام دەری ناخات تەنیا ئەو كاتانە نەبێت كە لەژێر فشارێكی دەروونی زۆردایە، هەروەها پزیشكێكی برێتنی ئەوەی ئاشكرا كرد كە ماوەیەكە تووشی ئەو نەخۆشییە هاتووە، بەڵام وازی لە بەكارهێنانی دەرمانەكانی تایبەت بەو نەخۆشییە هێنا بوو بۆ ئەوەی كاریگەرییەكانی بشارێتەوە، چونكە زۆر بەكارهێنانی دەرمانەكانی ئەو نەخۆشییە دەبێتە هۆی ئەوەی شوێنەكەی وەك سووتان بە دیار بكەوێت و لە وەش ناخۆشتر برێتنی بەردەوام شوێنی برینەكە دەخورێنیت ئەمەش بە ئاشكرا دیارە.
Top