برۆك مۆیلەر تۆمەتەكان رەت دەكاتەوە

برۆك مۆیلەر تۆمەتەكان رەت دەكاتەوە
خانمە ئەكتەری ئەمریكی برۆك مۆیلەر رەتی كردەوە كە هۆكاری گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بەكارهێنانی بڕێكی زیادی ماددە هۆشبەرەكان بێت و خۆی بە دوور لە ماددە هۆشبەرەكان زانی. مۆیلەری تەمەن 35 ساڵ لە دیمانەیەكی تایبەتی ماڵپەڕی (رادار ئۆنلاین)ی ئەمریكی گوتی: من دەتوانم بە بەڵگە بیسەلمێنم كە هۆكاری گواستنەوەم بۆ نەخۆشخانە هیچ پێوەندییەكی بە بەكارهێنانی زیادی ماددە هۆشبەرەكانەوە نەبووە و دووبارە سەردانی نەخۆشخانە دەكەمەوە بۆ هێنانی ئەنجامی پشكنینەكان و بۆ ئەوەی راستی قسەكانم بسەلمێنم.
لەلایەن خۆیەوە ستیڤ هۆنیگی قسەكەر بە ناوی مۆیلەرەوە گوتی: یەكێك لە یاریدەدەرەكان مۆیلەر بانگی كرد كاتێك نووستبوو و لەبەر ئەوەی وەڵامی نەدایەوە بۆیە پێوەندی بە فریاكەوتنی نەخۆشخانەیەكی نزیك ماڵی خۆی كرد بوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە لە ئەنجامی هیلاكی و ماندووبوونێكی زۆر و ئێستا باری تەندروستی زۆر باشە، بەڵام چەند رۆژنامە و گۆڤارێك ئەوەیان بڵاو كردۆتەوە گوایە بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەری بەكارهێناوە كە ئەمەش لە راستییەوە دوورە.
Top