هەڵبژێردراوانی دووەمین خولی فیستیڤاڵی سینەمای لاوی زێڕین دیاریكران
ڕێوڕەسمی كۆتایی دووەمین خولی فیستیڤاڵی سینەمای "لاوی زێأین" بۆ كورتە فیلم لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی هونەرمەندانی بەشداربوو لە فیستیڤاڵ، نوێنەری دەزگاكانی راگەیاندن و هۆگرانی هونەری سینەما كاتژمێر 30/4 رۆژی دووشەمە 17ی كانوونی یەكەم / دیسەمبەر لە هۆڵی پێشەوای هەولێر بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی دووەمین خولی فیستیڤاڵی سینەمای "لاوی زێڕین" بۆ كورتە فیلم كە بریتی بوون لە: دكتۆر فازڵ جاف، محەمەد جانۆ و ڕەزا عەلیپوور، دەنگەكانی خۆیان لە چەندین بەشی پێشبڕكێی ئەم فیستیڤاڵە بەم شێوەیە راگەیاند:
ـ خەڵاتی تایبەتی لێژنەی ئامادەكاری فیستیڤاڵ:
خەڵاتی ئەم بەشەی فیستیڤاڵ بە كارزان قادر بۆ دەرهێنانی كورتە فیلمی "بێكەس" بەخشرا.
ـ باشترین فیلمی دیكۆمێنتاری:
خەڵاتی ئەم بەشەی فیستیڤاڵ بە كورتە فیلمی "دەست و ئاخ" لە دەرهێنانی فەتحی ئیڤاری بەخشرا.
ـ باشترین دەرهێنەر:
خەڵاتی ئەم بەشەی فیستیڤاڵ بە حوسێن حەسەن بۆ دەرهێنانی كورتە فیلمی "پاوەر" بەخشرا.
ـ باشترین سیناریۆ:
خەڵاتی ئەم بەشەی فیستیڤاڵ بە كامەران بێتاسی بۆ نووسینی سیناریۆی كورتە فیلمی "سلوید" بەخشرا.
ـ باشترین وێنەگر:
خەڵاتی ئەم بەشەی فیستیڤاڵ بە كارۆخ تەها وێنەگری كورتە فیلمی "نەورەس" بەخشرا.
ـ باشترین مونتاژ:
خەڵاتی ئەم بەشەی فیستیڤاڵ بە رەجەب ئەحمەد بۆ مونتاژی كورتە فیلمی "پاوەر" بەخشرا.
ـ باشترین ئەكتەری پیاو:
خەڵاتی ئەم بەشەی فیستیڤاڵ بە سەلاح شێخ محەمەدی ئەكتەری كورتە فیلمی "رۆژی چوارەم" بەخشرا.
ـ باشترین ئەكتەری كچ:
خەڵاتی ئەم بەشەی فیستیڤاڵ بە هاوبەشی بە شەهێن جەمال بۆ رۆڵ بینین لە كورتە فیلمی "نەورەس" و دڵنیا تەها بۆ رۆڵ بینین لە كورتە فیلمی "چریسك" بەخشرا.
ـ باشترین ئەكتەری منداڵ:
خەڵاتی ئەم بەشەی فیستیڤاڵ بە دڵجا بەهجەت بۆ رۆڵ بینین لە كورتە فیلمی "پاسكیل" بەخشرا.
ـ باشترین فیلم:
خەڵاتی ئەم بەشەی فیستیڤاڵ بە كورتە فیلمی "پاوەر" لە دەرهێنانی حوسێن حەسەن بەخشرا.
دووەمین فیستیڤاڵی سینەمای "لاوی زێڕین" بۆ كورتە فیلم بە نمایشی 22 كورتە فیلمی چیرۆكی و دیكۆمێنتاری، لەوانە: 20 كورتە فیلم لە بەشی پێشبڕكێی و هەروەها دوو كورتە فیلمیش لە بەشی دەرەوەی پێشبڕكێی لە رۆژانی 15 تا 17ی كانوونی یەكەم / دیسەمبەر لە هۆڵی پێشەوای شاری هەولێر بەڕێوەچوو.