لۆهان دادگاكانی ئەمریكای سەرقاڵ كردووە

لۆهان دادگاكانی ئەمریكای سەرقاڵ كردووە
سەرەڕای ئەوەی هەمیشە لە دادگاكانی ئەمریكا بوونی هەیە و هەر جارێك بە تۆمەت و تاوانێك، ئەم جارەیان لۆهان لەسەر شوێنی دانیشتن لەگەڵ ئافرەتێك شەڕی كرد و دوور نییە ئەم شەڕە گرفتی بۆ دروست بكات.
لەم بارەیەوە گۆڤاری (كلۆزیر)ی فەرەنسی رایگەیاند بە هۆی ئەو شەڕەوە لۆهان شەوێكی لە یەكێك لە بەشەكانی پۆلیسی نیویۆرك بەسەر برد بۆ لێپرسینەوە لە رووداوی لێدانی جەستەیی، چونكە بەپێی قسەكانی ئافرەتێك دوای ئەوەی لەگەڵ لۆهان دەبێتە دەمەقاڵییان لەسەر شوێنی دانیشتن لۆهان خۆی بۆ نەگیراوە و لێیداوە.
ئەم رووداوەش دەبێتەوە هۆی ئەوەی كە دووبارە لۆهان دادگا و میدیاكانی ئەمریكا سەرقاڵ بكات بە كێشە و گرفتەكانی خۆیەوە، بەڵام تا راددەیەك جیاوازە، چونكە كێشەكانی پێشووی پەیوەندی تەنیا بەخۆیەوە هەبوو وەك سەرپێچی كردن لە یاساكانی هاتوچۆ و جنێودان بە دایك و باوكی و خواردنی ماددە هۆشبەرەكان و دزی كردن، بەڵام ئەم جارەیان گەیشتۆتە رادەی لێدانی كەسانی دیكە.
Top