جاستین هۆكاری نەخۆشیی سیلینایە

جاستین هۆكاری نەخۆشیی سیلینایە
گۆڤاری (In Toutch) بڵاوی كردەوە كە ئەو نەخۆشییانەی سیلینا گۆمیزی گۆرانیبێژ بە دەستییەوە دەناڵێنێت هۆكارەكەی بۆ تێكچوونی پەیوەندییەكانی لەگەڵ جاستین بیبر دەگەڕێتەوە.
گۆڤارەكە لەسەرچاوەیەكی نزیك لە گۆمێزەوە رایگەیاند بەم دواییە چارەسەری نەخۆشییەكی قورگی وەرگرتووە، هەروەها بەشێوەیەكی بەردەوام پێوەندیی ئاڵۆزی لەگەڵ جاستین بیبر كاریگەریی سلبی كردۆتە سەر تەندروستیی دەروونی و جەستەیی و ئەمەش بە ئاشكرا هەستی پێدەكرێت.
سەرچاوەكە بە گۆڤاری (In Toutch)ی راگەیاند ئەم ساڵ 3 جار سیلینا چارەسەری وەرگرتووە هەموویشی هۆكارەكەی بۆ تێكچوونی پێوەندی لەگەڵ جاستین دەگەڕێتەوە، سەرچاوەكە زیاتر گوتی: هیچ شتێك كاریگەریی سلبی لەسەر تەندروستیی سیلینا ناكات تەنیا پێنەگەیشتنی جاستین و تێكچوونی پێوەندییان نەبێت، هەرچەندە ئێستا گەڕاونەتەوە لای یەكدی، بەڵام هەر كاتێك جاستین گەشتی هەبێت ئەوا دووریی لێی كاریگەری سلبی بەسەر تەندروستیی دەبێت و هەر كاتێك بیبر خیانەتی لێ نەكات و دڵسۆز بێت بۆی تەندروستی زۆر باشتر دەبێت.
Top