كاری ئەندروود كەسایەتیی ماریا بەرجەستە دەكات
لەم شانۆگەرییەدا ئەندروود رۆڵی ماریا دەبینێت كە كەسایەتییەكە حەزی دەكرد ببێت بە رەبەن، بەڵام دواتر دەچێتە ماڵی سەركردەیەكی هێزی دەریایی نەمساوی بە ناوی جۆرج فۆن بۆ ئەوەی منداڵەكانیان پەروەردە بكات، دواتر خۆی و منداڵەكانی ئەم سەركردە نازیەش لە دەست نازیەكان رادەكات، پێشتریش جۆلی ئەندرۆز رۆڵی ماریای بینی بوو لە فیلمێك كە لە ساڵی 1965 بەرهەم هاتبوو و سیناریۆكە لە چیرۆكێكی راستەقینە وەرگیرابوو، رۆبرت جرینبلات لە بەشی هەمەڕەنگی تۆڕی (ئێن بی سی) لەم بارەیەوە گوتی: ئێمە زۆر خۆشحاڵین كە كەسێكی وەك كاری ئەندروود رۆڵی ماریا ببینێت كە بە ئافرەتێكی گەورە دادەنرێت و كاریش هونەرمەندێكی بە توانایە.