جیسیكا بیل: جاستین قاپی ماڵەوە دەشوات

جیسیكا بیل: جاستین قاپی ماڵەوە دەشوات
خانمە ئەكتەری ئەمریكی جیسیكا بێل لە لێدوانێكی سەیردا ژیانی هاوسەریی خۆی و جاستین تیمبرلانكی بە ژیانێكی زۆر خۆش و سەرنجڕاكێش وەسف كرد.
جیسیكا دووپاتی كردەوە كە تا ئێستا بیرۆكەی ژیانی هاوسەرێتی بە تەواوەتی لە مێشكیدا نەچەسپاوە و بە رواڵەت هیچ لە ژیانم نەگۆڕاوە، بەڵام هەست دەكەم شتێكی نەبینراو لە ژیانمدا هەیە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، جیسیكا ئاماژەی بەوەش كرد كە تا ئێستا ناتوانێت وەك ئافرەتێكی دیكەی ئاسایی وشەی (هاوسەرەكەم) بڵێت و هەست دەكات ئەم وشەیە زۆر نامۆیە لەسەر زمانی، بەڵام جاستین كەسێكی زۆر باشە بۆ من و زۆریش منی خۆشدەوێت و ئێستا ئێمە بە خۆشترین كاتەكانی ژیاندا تێدەپەڕین لەگەڵ یەكدی، جاستین هەمیشە وا دەكات كە من هەست بە بوونی بكەم و لە ئاست هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتییە، جگە لەمە بەردەوام دەگەڕێت بۆ زانینی كەموكوڕیەكانی نێو ماڵ، بۆیە هەمیشە گڵۆپە سووتاوەكانی نێوماڵ دەگۆڕێت و هەڵدەستیت بە شووشتنی قاپە پیسەكانی نێو ماڵ.
Top