جیهان: قەیرانی سوریا ئێمەی كردۆتە جاریە
جیهان ئەوەشی راگەیاند وەك كچێكی گەنجی سوری هانی ئەوە نادات ئەكتەران خۆیان ڕووت بكەنەوە و لەدابونەریت و رەوشتەكانی كۆمەڵگا دوور بكەونەوە و گوتی: راشكاوانە دەڵێم لە پێناو شتێكی ساختە سازش ناكەم لەسەر ناوبانگ وكەرامەتی خۆم، بەڵام كاری بەرز و بەڕێزی هونەری دەبێتە هۆی ئەوەی كە رۆژێك لە رۆژان من ببم بە ئەستێرەیەكی سینەمایی لە وڵاتێكی وەك میسر.
دەربارەی بارودۆخی ئێستای سیاسی و سەربازی كە بەخوێناوینترین قۆناغی وڵاتی سوریا دادەنرێت جیهان گوتی: من نازانم تاكەی بەشار ئەسەد لە حاڵەتی شەڕدا دەبێت دژی گەلەكەی، هیوادارم ئەو بارودۆخەی ئێستا كۆتایی بێت و ئەوەی راستە سەركەوێت و گەلی سوریا بەخۆشی و ئاسودەیی بژیت، جیهان لە كۆتاییدا ئەوەشی دركاند كە بارودۆخی سوریا وایكردووە لە زۆر وڵاتی عەرەبی وەكو جاریە سەیرمان بكەن.