بەهۆی جوانییەكەیەوە كروز ریكلام بۆ جلوبەرگ دەكات
میدیاكانی ئیسپانیا لەم بارەیەوە رایانگەیاند بۆندێكی لەم جۆرە لەگەڵ كروز كە خەڵاتی ئۆسكاری بەدەستهێناوە كارێكی چاوەڕوانكراو بوو، چونكە كروز شایەنی ئەم كارەیە وكاریگەرییەكی زۆریشی دەبێت لەنێو ئیسپانییەكاندا بەهۆی جوانییەكەیەوە و خانەیەكی ناوداری وەك لویڤی لەرووی ماددییەوە قازانجەكانی زۆر زیاد دەكەم، چونكە بینیلۆب كروز لەلایەن ئیسپانییەكانەوە بە نموونەی جوانی دادەنرێت، هەروەها لە بواری ئەكتەری و نواندنیشدا یەكێكە لەو ئەستێرانەی كە پڕ جەماوەرترین كەسە لە ئیسپانیا و لە سەرتاسەری جیهاندا.
چاوەڕوانیش دەكرێت كروز بۆ یەكەم جار لەم ریكلامە نوێیەیدا لە وەرزی بەهار و هاوینی ساڵی 2103 دەركەوێت و هەردوو وێنەگری ناودار میرت وماركۆس كاری وێنەگرتنی هەڵمەتەكە لە ئەستۆ دەگرن.
لەم بارەیەوە كروز گوتی: خانەی لویڤی بە یەكێك لە خانە نێودەوڵەتییە ناودارەكان دادەنرێت و شانازیش بە رەچەلەكی ئیسپانی خۆیانەوە دەكەن و چەندین هونەرمەندی ئیسپانی ناودار دیزانی كارەكانیان دەكەن و خۆیشم هەمیشە یەكێك بووم لەو كەسانەی سەرسامی بەرهەمەكانیان بووم بۆیە خۆم بە بەختەوەر و خۆشحاڵ دەزانم كە ئەمڕۆ بوومەتە بەشێك لەم پرۆژەیە، لەلایەن خۆیشیەوە دیزاینەری بەریتانی ستیوارت ڤیڤرز بەڕێوەبەری داهێنان لە خانەی ناوبراو وتی: جوانی هەست پێكراوی كروز هەمیشە ئیلهام بەخش و سەرچاوەیەكی بەردەوامی ونموونەیی تایبەتی ئافرەتانی ئیسپانیا بووە.