مەیسەر داوای بەخشین دەكات

مەیسەر داوای بەخشین دەكات
خانمە ئەكتەری توركی ئەسرا دەرمنجی ئۆغلۆی ناودار بە كەسایەتی (مەیسەر) لە زنجیرە درامای توركی (فاتیما)، بەشداری لە هەڵمەتێكی مرۆڤایەتی و كۆمەڵایەتیدا دەكات بە ناوی (ببەخشن بۆ من) بۆ بەخشینی ئەندامەكانی لەش كە دەزگایەكی خێرخوازیی توركی بۆ گورچیلە ئەنجامی دەدات.
(مەیسەر) كە ناوبانگێكی زۆری بەم رۆڵەوە پەیدا كرد لە بەردەم كامیراكان بە تیشێرتی تایبەت بەم هەڵمەتە چەند وێنەیەكی گرت لەگەڵ چەند ئەستێرەیەكی دیكەی سینەمایی و تەلەفزیۆنی توركی كە بەشدارییان لەم هەڵمەتەدا كردووە، لەوانەش مەتی هۆزلۆ ئۆگلۆ و سەدیف ئافچی كە رۆڵی (بەهار)ی بینیوە لە زنجیرەی (ئیزیل)، ئەم ئەستێرانە لە بانگەوازێكدا رایانگەیاند كە بەخشینی لە جیاتی ئەوەی ئەندامەكانی لەشمان لەژێر خۆڵدا بڕزێت، بەخشینیان هیوای دووبارە ژیان بە چەند كەسێكی دیكە دەبەخشێت، بۆیە دەكرێ ئێمە ببینە هۆی ژیانەوەی چەند كەسێكی دیكە لە رێگەی ئەم هەڵمەتەوە.
Top