شاجوانی توركیا دەبێتە سوڵتانە؟

شاجوانی توركیا دەبێتە سوڵتانە؟
لەگەڵ بەردەوام بوونی وەزری سێیەمی زنجیرەی توركی (حریم السلطان) و هاتنە ناوەوەی چەند ئەستێرە و ئەكتەری نوێ، بەڕێوەبەرایەتیی زنجیرەكە رایگەیاند كە بە فەرمی داوا لە ئەتشیلیا سامالی دانی شاجوانی ساڵی 2012ی توركیا كراوە كە لە بەشی سێیەمدا بەشدار بێت.
واش پێش بینی دەكرێت ئەتشیلیا رۆڵی كۆنتیسە جۆلیا ببینێت كە بە یەكێك لە ئافرەتە ناودارەكانی بارباروسیا دادەنرێت و لەلایەن چەتەكانی دەریاوە دەستگیر دەكرێت پاشان دەفرۆشرێتە كۆشكی سوڵتان و لەوێوە دێتە ناو واقعی سیاسی سەڵتەنەت وهەر یەكە لە سوڵتان سلێمان و ئیبراهیم پاشای وەزیری یەكەم دەكەونە داوی عەشقییەوە و رووداوەكانیش بەردەوام دەبن، بەڵام تا ئێستا شاجوانی توركیا وەڵامی ئەم داوایەی نەداوەتەوە، هەرچەندە پێشتر چەندین جار داوای لێكراوە بەشداری لە چەند كارێكی دیكەدا بكات كە زۆر گرنگتر بوون لەم زنجیرەیە.
Top