لە گەشتێكدا ریهانا ون بوو

لە گەشتێكدا ریهانا ون بوو
كچە گۆرانیبێژی پۆپی ئەمریكی ریهانا ناچار بوو داوای لێبوردن لەو رۆژنامەنووسانە بكات كە هاوڕێی بوون لە گەشتێكی تایبەتدا كە مەبەستی پروپاگەندە كردن بۆ ئەلبوومە نوییەكەی ئەنجامیدابوو، چونكە بە درێژایی هەڵمەتەكە ریهانا ون بوو.
ون بوونی ریهانا دووچاری رەخنەیەكی زۆر و توندی رۆژنامەوان و هاوڕێیەكانی كردەوە كە ماوەی 7 رۆژی خایاند و بە گەشتی 777 ناسرا، رۆژنامەنووسەكان پۆستەرێكیان درووستكرد بۆ دەربڕینی ناڕەزایی خۆیان لە خۆ ون كردنی ریهانا بە ناوی ( گەڕان بەدوای شوێنە بزرەكاندا) ریهاناش بۆ دۆزینەوەی بیانوویەك بۆ خۆ دزینەوەی رایگەیاند : نەدەكرا حەوت رۆژ لەگەڵ ئەم هەموو وێنەگر و رۆژنامەنووسە بەسەر بەریت، بۆیە داوای لێبوردن لە هەموویان دەكەم، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی گەشتێكی فڕۆكەوانی زۆر خۆش بوو و بە دڵنیاییەوە گەشتی لەم جۆرە لە داهاتوودا دووبارە دەكەمەوە.
Top