كیت ئاپتۆن: پێشبینیم نەدەكرد بگەمە ئەو ئاستە

كیت ئاپتۆن: پێشبینیم نەدەكرد بگەمە ئەو ئاستە
لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ گۆڤاری (فۆگ)ی چاپی ئیتاڵیا كچە نمایشكاری ئەمریكی كیت ئاپتۆن رایگەیاند كە ئەو، هەمان شێواز و ستایلی ئەستێرە كۆنەكانی هۆڵیۆدی هەیە هەرچەندە پێشبینی نەدەكرد بگاتە ئەو ئاستەی ئێستای. لە دیمانەكەدا ئاپتۆن دەڵێت: خانەوادەكەی من زۆر حەز لە ركابەرێتی دەكەن، منیش بە هەمان شێوە و ئەمەشم لە دایكم بۆ ماوەتەوە، باوكم لە یارییەكی تۆپی سەبەتە چاوی بە دایكم كەوتووە لە زانكۆی دنیڤەر ئەمەش بیرۆكەیەكی باش بوو بۆ هەردووكیان، دەربارەی ژیانی تایبەتیی خۆی لە بواری نمایش كردنی جلوبەرگ ئاپتۆن گوتی: من هیچ كاتێك بیرم لەوە نەدەكردەوە پیاوەكان ئەوەندە گرنگیم پێ بدەن و لە بواری خۆمدا بگەمە ئەو ئاستەی ئێستا، من گرنگییەكی زۆر بەو جلوبەرگانە دەدەم كە نمایشیان دەكەم بەتایبەتی جلوبەرگی ژێرەوە، چونكە من هەمیشە لە نزیك كەنارەكانی فلۆریدا ژیاوم و لەوێ تەمەنی منداڵیی خۆم بەسەر بردووە، ئاپتۆن هەروەها دەڵێت: ئێستا هەست بە خۆشییەكی زۆر دەكەم كاتێك دەبینم كچان دێنە لای من و سەرسامیی و خۆشەویستیی خۆیان بۆ من دەردەبڕن.
Top