رەزان: من ئێستا وەك ئەلیسام
رەزان ئەوەشی راگەیاند كە لە نێو ئەو گۆرانییانەدا یەكێكیان هەڵدەبژێرێت بۆ ئەوەی بە سینگل پێشكەشیان بكات نەك ئەلبوومێك بڵاوبكاتەوە، چونكە هەروەك دەڵێت: من كاری سینگڵم پێ باشترە لە بڵاوكردنەوەی بەرهەم، دەربارەی ئەو ئەلبوومانەی كە ئێستا بڵاوبوونەتەوە و پێیان سەرسامە، رەزان دەڵێت: زۆر لە هونەرمەندەكان ئەمساڵ كاری باشیان پێشكەش كردووە بەتایبەتی نەجوا كەرەم و نەوال زوغبی، هەروەها زۆر گوێ لە ئەلبوومی (اسعد واحدە)ی ئەلیسا دەگرم، چونكە گۆرانییەكانی زۆر خۆشن و هەست دەكەم لە ئێستادا من وەك ئەلیسام واتە كامەرانترین و دڵخۆشترین كەسم.