نیكۆل حەزی لە پیاسەیە لەگەڵ كیت
رۆژنامەی(سەن)ی بەریتانی لەسەر زاری شیرزنیگەرەوە رایگەیاند دوای تەواو بوونی بەرنامەكە زۆر حەز دەكات پیاسەیەك لەگەڵ هەردوو دۆكی كەمبریدج كیت و ولیام بكات و خواردنەوەیەك بەیەكەوە بخۆنەوە، شیرزنیگەر، هەروەها گوتی: لە ماوەی مانەوەمدا لە بەریتانیا سەردانی چەندین یانەی شەوانەم كردووە لە ناوچەی ئیسكیس، بەڵام ئەمە هیچی ناكاتە ژوانێكی راستەقینە لە لەندەن، بۆیە زۆر حەز دەكەم ژوان و پیاسەیەكی راستەقینە بكەم لەو ماوەیەی لە بەریتانیا ماوم و هیوادارم لەگەڵ كەسایەتییەكی ناوداری بەریتانیا بێت، شایەنی گوتنە شوارزنیگەر بڕی 700 هەزار دۆلاری وەرگرت وەك ئەندامی لیژنەی ناوبژیوانی لە بەرنامەی ئیكس فاكتۆر لە بەریتانیا.