نیكۆل حەزی لە پیاسەیە لەگەڵ كیت

نیكۆل حەزی لە پیاسەیە لەگەڵ كیت
دوای ئەوەی كاتێكی زۆری لە بەریتانیا بەسەر برد وەك ئەندامی لیژنەی ناوبژیوانی لە بەشی بەریتانی بەرنامەی (ئیكس فاكتۆر)، نیكۆل شیرزینگەر رایگەیاند كە زۆر حەز دەكات پیاسەیەك لەگەڵ هەردوو دۆكی كەمبریدج ولیام و كیت بۆ خواردنەوە بەسەر بەرێت.
رۆژنامەی(سەن)ی بەریتانی لەسەر زاری شیرزنیگەرەوە رایگەیاند دوای تەواو بوونی بەرنامەكە زۆر حەز دەكات پیاسەیەك لەگەڵ هەردوو دۆكی كەمبریدج كیت و ولیام بكات و خواردنەوەیەك بەیەكەوە بخۆنەوە، شیرزنیگەر، هەروەها گوتی: لە ماوەی مانەوەمدا لە بەریتانیا سەردانی چەندین یانەی شەوانەم كردووە لە ناوچەی ئیسكیس، بەڵام ئەمە هیچی ناكاتە ژوانێكی راستەقینە لە لەندەن، بۆیە زۆر حەز دەكەم ژوان و پیاسەیەكی راستەقینە بكەم لەو ماوەیەی لە بەریتانیا ماوم و هیوادارم لەگەڵ كەسایەتییەكی ناوداری بەریتانیا بێت، شایەنی گوتنە شوارزنیگەر بڕی 700 هەزار دۆلاری وەرگرت وەك ئەندامی لیژنەی ناوبژیوانی لە بەرنامەی ئیكس فاكتۆر لە بەریتانیا.
Top