كڵاو و گۆچانەكەی چارلی چاپلن دەفرۆشرێن

كڵاو و گۆچانەكەی چارلی چاپلن دەفرۆشرێن
بڕیار وایە لە لۆس ئەنجلۆس و لە مەزادێكی ئاشكرادا كە لە خانەی بۆنامز ئەنجام دەدرێت كڵاو و گۆچانەكەی چارلی چاپلن كە پێیان ناسرا بوو بفرۆشرێن لەگەڵ وێنەیەكی جۆن لینۆنی ئەندامی كۆچ كردووی تیپی بیتلز.
خانەی ناوبراو رایگەیاند كە كڵاو و گۆچانەكەی چارلی چاپلن كە لە هەموو كارە هونەرییەكانیدا لەگەڵیدا بوون ئێستاش وەك خۆیان ماونەتەوە و نرخیان لەنێوان 40 و 60 هەزار دۆلاردایە، هەر لەم مەزادەدا نامەیەكی دەستی جۆن لینۆن دەفرۆشرێت كە خۆی نووسیویەتی لەگەڵ وێنەیەكی رووتی خۆی لە ساڵی 1968 دوای بڵاوبوونەوەی ئەلبوومی (تۆ ڤێرجینز) بۆ گۆڤارێكی ناردووە، نرخی نامەكەش بە 18 تا 22 هەزار دۆلار مەزەندە دەكرێت، هەروەها چەند پارچەیەكی دیكەی پێوەندیداری بە پیتی بیتلز نمایش دەكرێن لەوانەش كۆمەڵێك ئیمزا بەر لە ئاهەنگی (هۆڵیۆد بۆڵ) لە ساڵی 1964 بۆ هەوادارانی خۆیان كردبوویان.
Top