ئۆركیسترای كوردستان هەولێر بەرەو جۆرجیا

ئۆركیسترای كوردستان هەولێر بەرەو جۆرجیا
هەڤاڵ حەمەد بەڕێوەبەری پەیوەندیەكانی ئۆركێسترای كوردستان رایگەیاند لە درێژەی كار و چالاكیە هونەریەكانمان بریارە لە چەند رۆژی داهاتوو كۆنسێرتێكی موزیكی كلاسیك و كوردی ئەنجام بدە لە شاری هەولێر نمایشی ئەم جارە بە ڕابەرایەتی مایسترۆی جیهانی (ماموكا ئەلافشڤیلی) كە لە وولاتی جۆرجیا وە هاتووە بە مەبەستی كردنەوەی وۆرك شۆپ و نمایشی دوو كۆنسێرت. هەروەها چەند پارچە موزیكبَكی كوردی كە لەلا یەن چەتۆ نەورۆز بەرێوە دەچێت . سەبارەت بە سازكردنی كۆنسێرتەكان هەڤاڵ گووتی: بڕیارە كۆنسێرتی یەكەم لە شاری هەولێر بەڕێوە بچێت لە سەرتای مانگی 12 و كۆنسێرتی دووەم لە شاری (باتومی) ووڵاتی جۆرجیا سازدەكرێت لە ڕێكەوتی 9.12.2012 لە هۆڵی ئارت سەنتەر كە هءاێكی ئۆپێرالیە و لە لایەن زانكۆی هونەری باتومی بۆمان ئامادەكراوە. بۆ ئەم مەبەستە ئَیمە 5.12.2012 بەڕێدەكەوین بەرەو ووڵاتی جۆرجیا كە لەوێ سەرجەم موزیكژەنانی ئامێری فووداری (براسات) ی ئۆركێسترای جۆرجیا یاوەری مان دەكەن لە ژەنینی موزیكە كوردیەكان. لە ئیستادا لە زۆربەی دەزگا ڕاگەیاندنەكانی جۆرجی رێكلام بۆ ئەم پرۆژە هونەریە هاوبەشە دەكەن. ئۆركێسترای كوردستان لە ساڵی 1997 لە شاری هەولێی دامەزراوە و تا ئیستا بەردەوامە و ساڵانە لە زۆربەی بۆنەكان چەندین نمایشی موزیكی ئەنجام داوە لە ئیستادا نزیكەی 38 كەس ژەنیارن لە ئۆركێسترای كوردستان. سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر و وەرزش و لاوان دەكەین بۆ هاوكاریكردنمان بۆ ئەنجام دانی ئەم سەفەرە كە بەشێك لە خەرجیەكانی خستە ئەستۆی خۆی.
هەڤاڵ حەمەد
بەرێوەبەری پەیوەندیەكانی ئۆركێسترای كوردستان
Top