هەڵۆ یەكەم گۆرانی خۆی بڵاودەكاتەوە

هەڵۆ یەكەم گۆرانی خۆی بڵاودەكاتەوە
هونەرمەند (هەڵۆ) پێی ڕاگەیاندین "لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا یەكەم گۆرانی خۆم بە ناوی (بێ تۆ) بە شێوەی ڤیدیۆكلیپ بڵاودەمەوە، ئەم گۆرانیە یەكێكە لە بەرهەمەكانی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە. كە بە شێوەیەكی تازە دووبارەم كردۆتەوە. دابەشكردنی میوزیك لە لایەن (محمد یاسین)ەوە لە ستۆدیۆی (ڕۆژ)ئەنجامدراوە."
لە بارەی كاری كلیپەوە (هەڵۆ) دەڵێت "ئێستا سەرقاڵی كاری كلیپم بۆ ئەم بەرهەمە، كە لە لایەن ستافێكی پڕۆفشناڵەوە ئەنجام دەدرێت، هەوڵدەدەین لە چەند ڕۆژێكی داهاتوو كۆتایی بە كارەكە بهێنین و بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوی بكەینەوە. هیوادارم توانبێتمان بەرهەمێكی باش پێشكەشبكەین."

فۆتۆ: سامی سەباح
Top