سوهام حه‌سه‌ن: خۆشه‌ویستیم بۆ گۆرانی و نواندن هه‌یه، به‌ڵام نــــازانم له كامیاندا زیاتر سه‌ركه‌وتووم
ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده كه چه‌ندین ساڵه له كاری هونه‌ریدا به‌رده‌وامه، هێشتا خۆی به سه‌ركه‌وتوو نازانێت وده‌ڵێت: له ساڵی 1982 ه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وام بوومه له‌كاری هونه‌ری و به‌رده‌وامیش ده‌بم، له‌و ماوه‌یه دوور ودرێژەشدا چه‌ندین كاری جیاجیام له هه‌ردوو بواری گۆرانی و نواندن پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش من هێشتا خۆم به سه‌ركه‌وتوو دانانێم و ده‌بێ جه‌ماوه‌ر حوكم له‌سه‌ر ئه‌وه بدات كه من چیم پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌م رێز له‌و چه‌ند ساڵه‌ی ته‌مه‌نی من نه‌نراوه كه له پێناو هونه‌ردا پێشكەشم كرد، ئه‌مه‌ش بۆ من به ته‌نیا وا نه‌بووه ده‌توانم بڵێم زۆربه‌ی ئافره‌ته هونه‌رمه‌نده‌كانی دیكەیش وه‌كو پێویست رێز له هونه‌ره‌كه‌یان نه‌نراوه، چونكه پێویسته بایه‌خی زیاتر به ئافره‌ت بدرێت له بواری هونه‌ری.
خاتوو سوهام هه‌ر ده‌رباره‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له بواری هونه‌ری ئه‌گه‌رچی له‌نێو چینی رۆشنبیراندا كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ك پێویست رێزیان لێناگیرێت، ده‌ڵێ: نه‌ك ئێستا یان به ته‌نیا له بواری هونه‌ردا، به‌ڵكو هه‌ر له سه‌ره‌تای بوونیه‌وه ئافره‌ت زوڵمی لێكراوه، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له هه‌ولێر له سه‌ره‌تادا هاتنه نێو بواره جۆراوجۆره‌كانی هونه‌ره‌وه تا ئێستا هیچیان بۆ نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه پیاوانی رۆشنبیری كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش پابه‌ندی كۆت و به‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن، ئه‌و پیاوسالارییه‌ی كه هه‌یانبووه ئێستاش هه‌ر ماوه و له‌نێو هونه‌ریشدا هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوانه‌ی له بواری هونه‌ردا كار ده‌كه‌ن خوشك یان هاوسه‌ر یان كچ و كه‌سه نزیكه‌كانی خۆی هان بدات بۆ ئه‌وه‌ی روو له هونه‌ر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئافره‌ت بێنه نێو بواره‌كه، لێره‌دا ده‌بێ ئه‌وه باس بكه‌ین كه له هه‌ولێر ته‌نیا ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ئێستا ده‌بینرێن له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا نین، بۆ نموونه ساڵانه له په‌یمانگا و كۆلێژه‌كانی هونه‌ره جوانه‌كان ده‌رده‌چن هه‌ر هه‌موویان ده‌بنه مامۆستا.
له كۆلێژ و په‌یمانگاكانی هونه‌ره جوانه‌كان كچانی به‌شی موزیك زیاترله به‌شه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو شانۆدهرفهتی ئه‌وه‌یان له پێشه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له بواره‌كه‌دا، گۆرانی به تاكه كه‌سی ده‌كرێت و پێوه‌ندی كه‌سیی ڕۆڵی تێدا ده‌بینێت.
سه‌باره‌ت به حه‌ز و ئاواته‌كانی و ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی هاتنه سه‌ر رێگای به هۆی هونه‌ره‌وه، سوهام حه‌سه‌ن ده‌ڵێت: من له منداڵییه‌وه زۆر حه‌زم له كاری ئارایشتی ئافره‌تان بووه قه‌ت بیرم له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه ببم به هونەرمەند، هاتنی من بۆ نێو بواری هونه‌ری به ڕێكه‌وت بووه، له‌به‌ر ئه‌وه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌م و خێزانه‌كه‌مه‌وه پاڵپشتییه‌كی زۆریان كردم و هانیاندام تا گه‌یشتمه ئه‌و ئاسته‌ی ئێستا هه‌مه، من سه‌ره‌تا له تیپی هونه‌ره میللییه‌كانه‌وه ده‌ستم به گۆرانی گوتن كرد وه‌ك كۆرس له ئاهه‌نگێك كه له شاری به‌غدا ئه‌نجام درا و یه‌كه‌م گۆرانیشم (كه‌مه‌ره شل ) بوو، ئینجا رووم له شانۆ كرد، یه‌كه‌م كاریشم له نواندن شانۆگه‌ری(مۆڵه‌ت) بوو له ساڵی 1983 له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ته‌حسین شه‌عبان، ئیدی له یه‌كه‌م كاره‌وه حه‌زی هونه‌ر لای من درووست بوو تا ئێستاش ئه‌و حهزە هه‌ر ماوه‌ته‌وه، ئه‌و هاندان و پاڵپشتییه‌ی خێزانم و هاوسه‌رم بووه هۆی ئه‌وه‌ی منیش كچه‌كه‌م هان بده‌م كه بچێت له به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان بخوێنێت.
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت سوهام حه‌سه‌ن ئێستا زیاتر له نواندنه‌وه نزیكه له‌وه‌ی له گۆرانی، وێڕای ئه‌مه‌ش ره‌نگه هۆكاری تایبه‌تی خۆی هه‌بێت، سوهام ده‌ڵێت: هه‌ر كارێكی هونه‌ری ئه‌گه‌ر بته‌وێ به جوانی و سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامی بده‌یت ئاسان نییه، هه‌موو كارێك ماندوو بوون و شه‌ونخونی خۆی ده‌وێت، به‌ڵام له بواری گۆرانی ئه‌گه‌ر بته‌وێت كارێك ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌وه بڕێكی زۆر پاره‌ی ده‌وێت و ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆت بیده‌یت، كه‌چی له نواندن به پێچه‌وانه‌یه ئه‌كته‌ر هه‌ر كارێك ئه‌نجام بدات له به‌رامبه‌ر كاره‌كه‌یدا پاره‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت بۆیه ده‌توانم بڵێم لایه‌نی ماددییه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه من زیاتر روو له نواندن بكه‌م، هه‌رچه‌نده خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌ردوو بواری گۆرانی و نواندن هه‌یه، به‌ڵام ناتوانم بڵێم له كامیان زیاتر سه‌ركه‌وتووم ئه‌مه‌یان ده‌بێ جه‌ماوه‌ر بڕیاری له‌سه‌ر بدات و جه‌ماوه‌ر وه‌ك سوهام حه‌سه‌ن ده‌مناسێت، بێ ئه‌وه‌ی بڵێن سوهامی ئه‌كته‌ر یان گۆرانیبێژ.
سه‌باره‌ت بەو ڕۆڵانه‌ی كه سوهام زیاتر حه‌ز ده‌كات بیانبینێت له نواندندا، ئەو ده‌ڵێت: بێگومان له نواندندا ڕۆڵه‌كان ساڵ به ساڵ به‌گوێره‌ی ته‌مه‌ن گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، بۆیه ده‌بینین ئه‌و ڕۆڵانه‌ی كە به‌ر له چه‌ند ساڵ به من ده‌سپێردران جیاواز بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی من ئێستا ده‌یانبینم، بۆیه من ئێستا زیاتر حه‌ز له بینینی ڕۆڵه‌كانی دایك دەكەم ئه‌مه‌ش بۆ من جێگای فه‌خر و شانازییه، چونكه من خۆم دایكی دوو منداڵم، به‌ڵام ههرڕۆڵێك به من بسپێردرێت ده‌یبینم، بۆیه هه‌ندێك ڕۆڵ هه‌یه پڕ به دڵ حه‌زم ده‌كرد ده‌رهێنه‌ره‌كه به منی بسپێرێت كه‌چی به كه‌سانی دیكه دراوه، به هه‌مان شێوه زۆر ڕۆڵ هه‌بووه كه حه‌زم نه‌كردووه به من بسپێردرێن كه‌چی به من سپێردراون و توانیومه تێیدا سه‌ركه‌وم، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ی كه زۆر حه‌زم ده‌كرد تێیدا به‌شدار بم و ڕۆڵم هه‌بێت درامای (بێ سه‌رپه‌رشتان) بوو كه توانیم به‌شداری تێدا بكه‌م، من خۆم زیاترحەز له دراما ده‌كه‌م وه‌ك له سینه‌ما و شانۆ، چونكه له شانۆدا راسته‌وخۆ رووبه‌رووی جهماوهردهبیتهوه و ده‌بێ هه‌مووی له‌به‌ر بكه‌یت و بچووكترین هه‌ڵه له‌سه‌رت حیسابه و به كاره‌كه‌وه دیار ده‌بێت، كاری سینه‌ماش هه‌ر زۆر قورستره، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه كه من له ڕووبه ڕوو بوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر بترسم.
هه‌ر سه‌باره‌ت به ترسی هونه‌رمه‌ند له كاره‌كه‌یدا، سوهام حه‌سه‌ن ده‌ڵێ: من له نواندن به هیچ شێوه‌یه‌ك ناترسم، به‌ڵام ترسی گه‌وره‌م له ستۆدیۆدایه كاتێك گۆرانییه‌ك تۆمار ده‌كه‌م، به‌جۆرێك وا هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و مایكهی له پێش من وه‌ك ئهژدیهایهكه و زۆر لێی ده‌ترسم هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كی زۆره گۆرانی ده‌ڵێم، من خۆیشم نازانم هۆكاری ئه‌و ترسه چییه.
له كۆتاییدا خاتوو سوهام حه‌سه‌ن به گله‌ییه‌وه گوتی: (فه‌رهاد ئیسماعیل)ی هاوسه‌رم شه‌هیدی گوڵان بووه، به‌ڵام به داخه‌وه تا ئێستا گۆڤاری گوڵان كه‌مته‌رخه‌م بووه به‌رامبه‌ری، ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك جاریش له لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌م گۆڤاره باسی نه‌كراوه.