هۆكاری سەركەوتنی ئۆباما

هۆكاری سەركەوتنی ئۆباما
كچە ئەكتەری ئەمریكایی (كاتی بیری) رایگەیاند دووبارە سەركەوتنی باراك ئۆباما لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیی ئەمریكا بۆ ئەو جلوبەرگە تایبەتییانەی خۆی دەگەڕێتەوە كە چەند رۆژێك لە هەڵبژاردنەكان پێشكەشی كردبوون.
بیری هەروەها ئاشكرای كرد كاتێك لە لەندەن بوو ژمارەیەك شۆرتی لە كۆمپانیایەكی بەریتانی كڕی كە هەموویان وێنەی ئۆبامایان لەسەر بوو و نرخەكەیان دەگەیشتە 200 جونەیهی ئیسترلینی و بە خۆشحاڵییەوە دوو رۆژ بەر لە ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە كۆبوونەوەیەكی سیاسی لە میانەی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردندا پێشكەشی ئۆبامای كرد.
شایەنی باسە بیری یەكێك بوو لەو كەسانەی كە لایەنگرێكی سەرسەختی ئۆباما بوو و لە كاتی هەڵمەتەكاندا تیشێرتێكی لەبەر كردبوو كە وێنەی ئۆبامای لەسەر بوو و هانی جەماوەری خۆی دەدا دەنگی پێ بدەن.
Top