هایدی كلۆم كەوتە داوی خۆشەویستی پاسەوانەكەی
كلۆمی تەمەن 39 ساڵ بۆ گۆڤاری (بۆنتە)ی ئەڵمانی وتی: بەڵێ من ئێستا لە حاڵەتێكی خۆشەویستیدا دەژیم، من متمانەیەكی زۆرم بە مارتن هەیە ئەو ماوەی 4 ساڵ زیاترە بە هەموو شێوەیەك یارمەتیم دەدات و زۆر بە باشی گرنگی بە منداڵەكانم دەدات، یاریان لەگەڵ دەكات و دەیانپارێزێت ئەمەش یەكێكە لەو هۆكارانەی كە وام لێدەكات زیاتر خۆشم بوێت و پێوەی پەیوەست بم.
سەبارەت بە ئاشكرا كردنی پێوەندییەكەش كلۆم وتی:مارتن خۆی ناشارێتەوە، بەڵام لەو جۆرە كەسانە نییە كە حەز بكات بەردەوام باسی بكرێت و تیشكی بخرێتە سەر، چونكە زۆر حەز دەكات لە دواوە بوەستێت نەك لە پێشەوە، سەبارەت بە رەخنەكانیش من دەتوانم مامەڵەیان لەگەڵدا بكەم بەتایبەتی ئەو كەسانەی كە رەخنە لە ژیانی تایبەتی من دەگرن، چونكە مرۆڤ پێویستە ئەو كارە ئەنجام بدات كە بزانێت لە كۆتاییدا دەبێتە مایەی خۆشی و شادی لەسەر ئاستی كەسی بۆیە من لە ژیانمدا تا ئێستا بەم شێوەیە ژیاوم و هەر لەسەر ئەو شێوەیەش بەردەوام دەبم .