ئەمەل حیجازی لەسەر نەشتەگەریی جوانكاری بەردەوامە

ئەمەل حیجازی لەسەر نەشتەگەریی جوانكاری بەردەوامە
خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی ئەمەل حیجازی ئاشكرای كرد كە هەندێك كەرەستەی جوانكاری هەیە بە هیچ شێوەیەك ناتوانێت لێیان دووركەوێتەوە و بەردەوام لە جانتاكەیدا بوونیان هەیە وەك سوراو و ماسكارا و چەند كرێمێكی دیكە.
ئەمەل پەشیمانی خۆی ڕاگەیاند لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانكاری و گوتی: لووتم زۆر بێزارم دەكات، چونكە پێموایە جوان نییە، من زۆر پەشیمانم لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانكاری و بە هیچ شێوەیەك لەو نەشتەرگەرییە رازی نیم كە بۆ لووتم ئەنجاممداوە، بەڵام سەرەڕای پەشیمانیشی ئەمەل رایگەیاند دوور نییە جارێكی دیكە نەشتەرگەری ئەنجام بداتەوە، ئەویش لە بوارێكی تایبەتدا، ئەمەل روونی كردەوە كە لەوانەیە لە تەمەنی 45 ساڵیدا نەشتەرگەری ئەنجام بدات بۆ لابردنی ئەو لۆچانەی كە لەوانەیە لەسەر دەموچاوی پەیدا ببن، چونكە پێیوایە پێویستە ئافرەت پارێزگاری لە جوانی خۆی بكات.
Top