لۆڤاتۆ: تەلەفزیۆن هەندێك جار نەگبەتییە

لۆڤاتۆ: تەلەفزیۆن هەندێك جار نەگبەتییە
دیمی لۆڤاتۆ كە بە ئەستێرەیەكی رۆح سوك و خۆشەویستی جەماوەر ناسراوە لە لێدوانێكی سەیردا وتی: تەلەفزیۆن هەندێك جار نیعمەتە و هەندێك جاریش دەبێتە مایەی نەگبەتی بۆ هونەرمەندان.
لۆڤاتۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا وتی: تەجروبەی تایبەتی خۆم زۆر یارمەتی دام بۆ ئەوەی ناوبانگی خۆم بەكار بهێنم بۆ قەڵاچۆكردنی چەندین گرفتی تەندروستی و كۆمەڵایەتی نەبوونی ئارەزووی خواردن و چەند نەخۆشییەكی دیكەی دەروونی، لۆڤاتۆ كە ئەندام بوو لە لیژنەی دادوەری بەرنامەی (ئێكس فاكتۆر) وتی دەركەوتنی زۆر لە تەلەفزیۆن دەبێتە هۆی ئەوەی كە چەندین قسەوقسەلۆكی جیاجیا دەربارەی هونەرمەند بگوترێت بەتایبەتی لە هەندێك رۆژنامە كە تەنیا كار بۆ باس كردنی هونەرمەندان دەكەن، بەڵام لە هەمان كاتدا ئەم ناوبانگە بووەتە هۆی ئەوەی كە وشیار بم دەربارەی زۆر شتی نوێ كە پێشتر زانیاریم لەسەری نەبوو یان كەم بوون هەروەها چەندین كەس پێوەندیم پێوە دەكەن یان دێنە لام و پێم دەڵێن كەوا من زۆر یارمەتیم داون بۆ چارەسەر كردنی گرفتەكانیان، چونكە زۆر بە ئاشكرا گرفتەكانی خۆم باس كردووە ئەمەش بووە هۆی ئاشنایەتییان دەربارەی باری تەندروستی خۆیان هەبێت.
Top