ویلما ئیلیس سەرنجڕاكێشترین ئافرەتی توركیا

ویلما ئیلیس سەرنجڕاكێشترین ئافرەتی توركیا
كچە ئەكتەری توركیایی بە رەچەڵەك ئەڵمانی ویلما ئیلیس كە بە (كارۆلین)ی خۆشەویستی كاپتن عەلی ناسراوە، بە سەرنجڕاكێشترین ئافرەتی توركیا هەڵبژێردرا.
لەو ڕاپرسیەدا كە كەناڵی فەرمی توركیا ئەنجامیدا دە كچە ئەكتەری توركی بەشدار بوون بۆ بەدەستهێنانی نازناوی سەرنجڕاكێشترین ئافرەت لەرووی دراما و مێینەیی لە روانگەی پیاوانی توركیاوە، ئەنجامەكان چاوەڕوان نەكراو بوون و مایەی شۆك بوو بۆ ملیۆنەها كەس، چونكە (ویلما ئیلیس)ی بە ڕەچەڵەك ئەڵمانییە و پاڵەوانی زنجیرەی (علی مر الزمان) و خۆشەویستی كاپتن عەلییە كە 41% ی دەنگەكانی بە دەستهێنا بەمەش توانیی بەسەر گەورەترین ئەستێرەكانی توركیا سەركەوێت، بە پلەی دووەمیش جانسۆ دیری هات كە رۆڵی (عائیشە)ی بینی لە زنجیرەی «ئیزیل» 35%ی دەنگەكانی بەدەستهێنا. لە پلەی سێیەمیش بیرین سات هات بە ڕۆڵی (سەمەر) لە زنجیرەی (العشق الممنوع) 23%ی دەنگەكانی بەدەستهێنا، مەریەم ئۆزۆرلی كە رۆڵی (سولتانە هویام)ی بینی لە زنجیرەی (حریم السلطان - هاوسەری سوڵتان ) بە 21% پلەی چوارەمی بەدەستهێنا، پلەی پێنجەمیش بەر دینیز جاكیر كەوت كە رۆڵی (فتون)ی بینی لە زنجیرەی (الاوراق المتساقطة- گەڵاوەریوەكان) ڕێژەی 13%ی دەنگی بەشداربووان.
Top