هه‌ژاركۆتایی به‌ نازلی یارێ هات

هه‌ژاركۆتایی به‌ نازلی یارێ هات
به‌ر له‌ ماوه‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی لاو هه‌ژار دهۆكی گۆرانیی (یه‌ك مه‌لیك) كه‌ گۆرانییه‌كی كۆنه‌ به‌ شێواز و ستایلێكی تازه‌ وته‌وه به‌ گۆرانییه‌كی سه‌ركه‌وتوو دانرا.
(یه‌ك مه‌لیك) یه‌كێك بوو له‌ گۆرانییه‌ كۆنه‌كان كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌ شاری ئۆرمیه‌ له‌ شایی و زه‌ماوه‌نده‌كان ده‌گوترا، ده‌رباره‌ی گۆرانییه‌كه‌ هه‌ژار دهۆكی رایگه‌یاند: نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌م گۆرانییه‌ به‌و شێوه‌یه‌ بۆ من كارێكی زەحمەت بوو، چونكە مانای زۆر لە وشەكانی قورسە، بەڵام من بە دوای ماناكانیدا گەڕام و دوای ئەوەی بینیم كە پەیڤەكانی زۆر خۆشن بڕیارمدا ئەم گۆرانییە نوێ بكەمەوه بە ستایلێكی نوێەوە.
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌چه‌ند رۆژی رابردووداو له‌وڵاتی سوید، گۆرانیبێژ هه‌ژار دهۆكی كۆتایی به‌كاری كلیپی نوێترین گۆرانی خۆیهێنا به‌ناوی (نازلی یارێ).
ئه‌م گۆرانییه‌ له‌تێكستی ئه‌دیب چه‌لكی و ئاوازی میهاد عه‌لی-یه‌و له‌ستۆدیۆی ده‌نگ و ره‌نگ تۆماركراوه‌، سیناریۆی كلیپه‌كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژار-ه‌وه‌ دانراوه‌و مینۆ كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه، كلیپه‌كه‌ به‌شێوازێكی سینه‌مایی وێنه‌گیراوه‌و چوار كۆمپانیا به‌شداریان كردووه‌ له‌ دروستكردنیدا ‌.
له‌م باره‌یه‌وه‌ هه‌ژار له‌ لێدوانێكدا وتی: سه‌رجه‌م كاره‌كانی ئه‌و گۆرانییه‌ ته‌واو بووه‌و ئه‌وه‌ی دڵخۆشی كردووم له‌م كلیپه‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌نیا به‌بینینی كلیپه‌كه‌ بینه‌ر ده‌توانێ له‌ناوه‌رۆكی گۆرانییه‌كه‌ بگات.
شایانی باسه‌ ئه‌مه‌ پێنجه‌م كاری كلیپی هونه‌رمه‌ند هه‌ژاره‌ و بڕیاره‌ له‌م مانگه‌شدا بگه‌ڕێته‌وه‌ كوردستان و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌شیدا چه‌ند كارێكی هونه‌ری ئه‌نجام بدات.
Top