كیت مۆس لە كتێبێكی تایبەتدا

كیت مۆس لە كتێبێكی تایبەتدا
بەم دواییە لە بازاڕەكانی بەریتانیا كتێبێكی تایبەت دەربارەی ژیانی كیت مۆسی مۆدیلی بەناوبانگی بەریتانی بڵاوكرایەوە كە تێیدا زۆر بە راشكانەوە و بە روونی باس لە چەند لایەنێكی رابردووی ژیانی خۆی دەكات بەتایبەتی ئەو تۆمەتانەی بەر لە 20 ساڵ ئاراستەی كرابوون بە خواردنی هیرۆیین و نەمانی ئارەزووی خواردن بۆ پاراستنی رێكی لەشی.
كیت كە بۆ ماوەی 20 ساڵ بە سەركەوتووترین مۆدێل دادەنرا، لە كتێبەكەیدا كە بە ناونیشانی – زە كێت موس بووك-ە دەڵێ: لە ژیانمدا رۆژێك لە رۆژان هۆگری هیرۆیین یان تووشی نەخۆشی نەمانی ئارەزووی خواردن نەبوومەتەوە، لەسەر داخوازی جۆنی دیبی هاوسەری پێشووم هەمیشە هەوڵم دەدا بێدەنگی بنوێنم بەرامبەر ئەم تۆمەتانە، من زۆر شت لە دیب فێر بووم ئەو ئەكتەر بوو و رووبەڕووی ئەم حاڵەتانە ببۆوە.
كیت لە بەشێكی دیكەی كتێبەكەیدا دەڵێ: من زۆر چانسم هەبوو كە پێوەندیم لەگەڵ جۆنی دیب هەبوو، چونكەئامۆژگاری ئەوەی دەكردم كە ئەكتەری بەناوبانگ نابێ گلەیی لە بوونی پروپاگەندە بكات یان پێی توڕە بێت و روون كردنەوەیان دەربارەی بدات، چونكە هێمنی و بێدەنگی دەبێتە هۆی ئەوەی جەماوەر زیاتر رێز لە ئەكتەر بگرن، ئەم ستایش كردنەی كیت لە كاتێكدایە كە جۆنی دیب ترسێكی زۆری هەبوو لە كتێبەكەیدا كیت بە خراپە باسی بكات.
شایەنی وتنە كتێبەكەی موس لە 8 بەرگ پێكهاتووە و باسی قۆناغە جیاجیاكانی ژیانی دەكات.
Top