نەجوا كەرەم پێویستی بە پارە نییە

نەجوا كەرەم پێویستی بە پارە نییە
لە كاتی ئەنجامدانی ئاهەنگێكی گۆرانی لە ئوسترالیا یەكێك لە ئامادەبووان هەستا بە فڕێدانی ژمارەیەك دۆلار بەسەر سەری نەجوا كەرەم لە كاتی گۆرانی گوتندا، ئەمەش بووە مایەی توڕەبوونی و راگرتنی ئاهەنگەكە.
دوای ئەم رەفتارە نەجوا كەرەم خۆی بۆ نەگیراو یەكسەر ئاهەنگەكەی راگرت و رووی لە جەماوەر كرد و وتی: بە گوێگرتن لە گۆرانییەكانم خەڵاتم دەكەن نەك بە فڕێدانی پارە بەسەر سەرم، چونكە من هاتووم گۆرانی بڵێم نەك پارە كۆ بكەمەوە، چونكە سەرمایە و داهاتی من ئەو جەماوەرە خۆشەویستەیە كە بەڕێزەوە دانیشتوون و هاتوون گوێ لە گۆرانییەكانم بگرن نەك بە پارە بریندارم بكەن، دواتر نەجوا داوای لە یاریدەدرێكی خۆی كرد كە پارەكان كۆ بكاتەوە و بۆ خاوەنەكەی بگەڕێنێتەوە و وتی: من پێویستم بە پارە نییە.
Top