ریكلامەكەی ناتالی قەدەغە كرا
بەپێی چەند سەرچاوەیەك هۆكاری قەدەغە كردنی نمایش كردنی ئەم ریكلامە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە زیادەڕۆییەكی زۆری تێدایە لە نیشاندانی جوانی برژانگەكانی ناتالی، گۆڤاری (كلۆزیر)ی فەرەنسی لە سەرچاوەكەوە گواستیەوە لەگەڵ ئەوەی هەموو لایەك دان بە جوانی چاوی هەنگوینی و برژانگی ناتالی دەدەن، بەڵام ریكلامەكە زیادەڕۆییەكی زۆری تێدایە بە پێچەوانەی كاریگەری راستەقینەی مەسكارەكە لەسەر جوانی چاو و برژانگ ئەمەش دەچێتە خانەی ساختەكاری بازرگانییەوە.